سه‌رچاوه‌یه‌ک له کۆمپانیای نه‌وتی باکوری عێراقه‌وه ئاشکرای کرد که‌وا له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه به کاتی خۆجێی هه‌نارده‌ی نه‌وت له لووله نه‌وتی که‌رکوک بۆ به‌نده‌ری جیهانی تورکیا ڕاوه‌سـتاوه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی کارێـکی تێـکدرانهوه
دادپـرسی گشـتی پاکسـتان ده‌ڵێت له چوارچێوه‌ی ئه‌و ئۆپه‌راسیۆنه له‌شـکریـیانه‌ی له باکوری خۆرئاوای وڵاته‌که له دژی تاڵیبانه‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌چن، نزیکه‌ی 700 گومانباری میلیتانیان بۆ ماوه‌یه‌کی دیاری نه‌کراو ده‌ستبه‌سه‌رکراون
به‌ریتانیا هوشیاری له‌سه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی تایبه‌ت و به‌م زووانه‌ی داوه دژ به به‌رژه‌وه‌ندیـیه‌کانی وڵاتانی خۆرئاوا له شاری به‌نغازی له لیبیا، هه‌روه‌ها داوا له هاوڵاتیانی به‌ریتانی له لیبیدا ده‌کات به خێرای و ده‌ستبه‌جێ ئه‌و وڵاته بهجێبهێڵن
کۆریای باکور ده‌ڵێت وه‌ک کاردانه‌وه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له به‌رامبه‌ر توندکردنی سـزاکان له لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌که‌ی، بڕیار دراوه سێـههمین تاقیکردنه‌وه ناو‌کی ئه‌نجام بدرێت و هه‌روه‌ها موشه‌کی زیاتریش تاقی بکرێنه‌وه
وه‌زیری سـامانه سـروشـتیـیه‌کانی هه‌رێمی کوردسـتان ده‌ڵێت هه‌رێم پـشـکی له کێڵگه‌ی نه‌وتی قه‌ره‌داغی داوه به کۆمپانیای نه‌وتی شێڤرۆنChevron ، ئه‌مه‌ش به مه‌به‌سـتی زیاتر هاندانی ئه‌م کۆمپانیا بۆ پـشـکنین به دوای نه‌وتدا له ناوچه‌که‌دا
فه‌رمانده‌ی له‌شـکری پارتی کرێـکارانی کوردسـتان ڕه‌تیکرده‌وه ئه‌و که‌سه‌ی له فه‌ڕه‌نسا ده‌سـتگیرکراوه له‌سه‌ر کوشـتنی سێ ژنه کورده چالاکوانه‌که‌ی پاریس په‌یوه‌ندی به‌وانه‌وه هه‌بووبێت
ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ده‌ڵێت کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌وتی عێراق گوتوویه‌تی کۆمپانیای نه‌وتی ئێکسۆ‌ن مۆبیل وا به ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاستدا هه‌نگاو ده‌نێت، ئه‌وه‌ی حکومه‌تی عێراق بۆ ئه‌و کۆمپانیا بیانیـیانه‌ی داناوه که له وڵاته‌که‌دا کارده‌که‌ن
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگه‌ی لاڤرۆڤ ره‌خنه‌ی ئاڕاسته‌ی ئۆپۆزسێۆنی سوریا کرد، به‌وه‌ی که به‌دوای چاره‌سه‌ری ئارام کردنه‌وه‌ی بارودۆخی سوریا ناگه‌ڕێن، به‌ڵکو ته‌نها ئامانجیان ڕوخاندنی ئه‌سه‌ده
پاش نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه که‌سێـکی خۆکوژ خۆی له نێو پـرسه‌یه‌کدا له شـارۆچکه‌ی خورماتوو ته‌قانده‌وه و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون
چاوهڕواندهکرێت ئه‌مڕۆ هێله‌ری کلنتن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئاماده‌ی به‌رده‌م دوو لیژنه‌ی هه‌ردوو ئه‌نجومه‌نی سینات و نوێنه‌ران ببێت به مه‌به‌ستی گه‌واهیدانی له باره‌ی هێرشه‌که‌ی 11 ی مانگی نۆی 2012 ، ئه‌وه‌ی کرایه سه‌ر کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا له به‌نغازی
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وتارێـکی له به‌رده‌م په‌رله‌مانتارانی پارته‌که‌ی خۆی پارتی داد و گه‌شه‌پـێدان پـێشـکه‌ش کرد و تیایدا ڕه‌خنه‌ی له پارتی ئاشـتی و دیموکراسی کورد گرت
هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له ئیسرائیل ده‌سـتیپـێـکرد و پـێشـبینی ده‌کرێت هاوپه‌یمانی ڕهستڕهوی سه‌رۆک وه‌زیر بنیامین نه‌ته‌نیاهو سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر لایه‌نه میانڕه‌و و چه‌پڕه‌وه‌کاندا بهێنێت
ڕووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ده‌سـتیکرد به گواستنه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتیـیانه‌ی که له سوریادان، ئه‌مه‌ش به‌هێزترین ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مۆسـکۆ وه‌ها ده‌بینێت که ده‌سه‌ڵاتی سه‌رۆکی سوریا به‌شـار ئه‌سه‌د به‌ره‌و لاوازی ده‌چێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه سێ ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو له عێراقدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 17 که‌س کوژراون و ده‌یان که‌سیش برینداربوون
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـکی جه‌ماوه‌ری مه‌زندا به ئاماده‌بوونی سه‌دان هه‌زار که‌س، براک ئۆباما سوێندی سه‌رۆکایه‌تی خوارده‌وه وه‌ک 44 هه‌مین سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا
داواکارێـکی گشـتی فه‌ڕه‌نسـا یه‌ک له‌و دوو کورده‌ی لێـکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا کربوون له باره‌ی کوژرانی 3 ژنه چالاکوانه کورده‌که‌ی پاریس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه به گومانبار تۆماری کرد
به‌پـێی ئاژانسی دهنگوباسی فه‌ڕه‌نسایی یه‌ک له‌و دوو کورده‌ی بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر کوشتنی 3 ژنه چالاکوانه کورده‌که‌ی پارێس ده‌سـتگیرکراون، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ده‌برێته به‌رده‌م دادوه‌ری لێـکۆڵینه‌وه
محه‌مه‌د ئهلبهرغهثی وه‌زیری به‌رگری لیبیا ده‌ڵێت سدیق ئهلغهیثی بریکاری وه‌زاره‌ته‌که‌ی بۆ کاروباری ئاسایشی سنووره‌کان له پشت ئه‌و هێرشه بووه که دوێنێ شه‌ممه له شـاری توبروق کرایه سه‌ری
پـۆلیسی میسر ڕایگه‌یاند که‌وا ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌سـتیانگرتووه به‌سه‌ر ئۆتۆمبیلێـکدا که نزیکه‌ی یه‌ک تۆن ته‌قه‌مه‌نی تێدا بووه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له گۆڕه‌پانی ئه‌حراری شـاری موسڵی باکوری عێراق خۆپـیشـانده‌رێـک له‌وانه‌ی له دژی حکومه‌تی سه‌رۆک وه‌زیر نوری ئه‌لمالیکی ناڕه‌زایی ده‌رده‌بڕن، ئاگری له خۆی به‌ردا
زیاتر نیشـان بده