دوابه‌دوای ئه‌و توندوتیژیانه‌ی له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا چه‌ند شـارێـکی میسری گرته‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به ده‌یان که‌س و برینداربوونی سه‌دان که‌سیش، محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکی میسر بڕیاری دا باری نائاسایی له سێ پارێزگای وڵاته‌که‌یدا ڕابگه‌یه‌نرێت.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه محه‌مه‌د مورسی وتارێـکی له باره‌ی توندوتیژیـیه‌کانه‌وه پـێشکه‌شکرد و گوتی ئه‌و کارانه هیچ په‌یوه‌ندی به شۆڕشی خه‌ڵـکی میسره‌وه نیـیه، به‌ڵکو ده‌رچوونه له یاسا.
گوتیشی پاراستنی وڵات به‌رپـرسیارێتی هه‌موو لایه‌که، بۆیه هه‌ر هه‌ڕه‌شه‌یه‌ک بۆ سه‌ر ئاسایشی وڵاته‌که‌دا هه‌بێت، ئه‌وا به توندی ڕووبه‌ڕووی ده‌بنه‌وه.
پاشـان گوتی به گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سـتور، بڕیاری دا باری نائاسایی له هه‌رسێ پارێزگای پـۆرسه‌عید و ئیسماعیلیـیه و سویس بۆ ماوه‌ی 30 ڕۆژ ڕابگه‌یه‌نرێت که له دووشه‌ممه‌وه ده‌سـتپـێده‌کات. هه‌روه‌ها له 9 ی شه‌وه‌وه هه‌تا 6 ی به‌یانی له ماوه‌ی ئه‌م 30 ڕۆژه‌دا قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ له‌و سێ شـاره‌دا ده‌کرێت.
جێی ئاماژه‌یه له خۆپـیشـاندانه‌کانی ئه‌مڕۆی پـۆرسه‌عید دوروشمی "بڕوخی حوکمی مورشد" گوتراوه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی مه‌به‌سـتیان محه‌مه‌د مورسی سه‌رۆکه له‌گه‌ڵ لایه‌نگره‌کانی له ئیخوان ئه‌لموسلیمین.