وه‌زیری نه‌وتی عێراق ڕایگه‌یاند که‌وا وڵاته‌که‌ی به کۆمپانیای نه‌وتی ئێکسۆ‌ن مۆبیلی گوتووه، ده‌بێت خۆی یه‌کلابکاته‌وه له‌وه‌ی یان له کێڵگه نه‌وتیـیه‌کانی باشوری وڵاته‌که کاربکات یاخود له‌وانه‌ی هه‌رێمی کوردسـتان.
عه‌بدولکه‌ریم لعێبی ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا گوتی " له دوایـین کۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ ئێکسۆ‌ن مۆبیل بۆمان ڕوونکردوونه‌ته‌وه که ئه‌و وه‌ڵامه‌ی لێـیان چاوه‌ڕێی ده‌که‌ین ئه‌وه‌یه یان له هه‌رێمی کوردسـتان کارده‌که‌ن یانیش له باشوری عێراقدا." گوتیشی ناکرێت ئێکسۆ‌ن مۆبیل له یه‌ک کاتدا له دوو کێڵگه‌دا کاربکات.
پـێشـتر به‌غدا لای خۆیه‌وه گوتبووی وا ئێکسۆ‌ن مۆبیل به‌ره‌و ئاڕاسته‌یه‌کی ڕاسته‌دا هه‌نگاو ده‌نێت، به‌ڵام کاربه‌ده‌سـتان له هه‌رێمی کوردستان گوتیان هێشـتا ئێکسۆ‌ن مۆبیل وابه‌سته‌ی گرێبه‌سته‌کانیه‌تی له‌گه‌ڵیاندا.
جێی ئاماژه‌یه هه‌فته‌ی ڕابردوو ڕیکس تێڵه‌رسن سه‌رۆکی ئێکسۆ‌ن مۆبیل له به‌غدا له‌گه‌ڵ نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق کۆبووه‌وه و پاشـان له داڤۆسی سویسرا له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانی سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردسـتان کۆبووه‌یه‌کی سـازکرد.