سێرگێ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له مۆسـکۆ به په‌یامنێرانی گوت وڵاته‌که‌ی پـشـتیوانی هیچ لایه‌کی ناو شه‌ڕی سوریا ناکات، وه ڕخنه‌ی له‌و وڵاتانه گرت که وه‌ک ئه‌و ناویبردن به‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی ڕووسیا ده‌شێوێنن.
سێرگێ لاڤرۆڤ گوتی" ئێمه هه‌رگێز شه‌یدای ئه‌م ڕژێمه نه‌بووین و هه‌رگیز پشـتیوانیمان نه‌کردووه." پاشـان گوتی " هه‌موو ئه‌وه‌ی کردوومانه به مه‌به‌سـتی یارمه‌تیدان بووه له جێبه‌جێـکردنی ته‌واوی ڕێـکه‌وتنـنامه‌ی جنێڤ، ئه‌وه‌ی بۆ پـێـکهێنانی ده‌سـته‌ی گواستنه‌وه‌یه، ئه‌مه‌ش ته‌نها ئه‌وه پـشـتڕاست‌ده‌کاته‌وه که ئێمه ده‌مانه‌وێت ڕه‌وشه‌که سه‌قامگیر بـبێت و که‌شوهه‌وایه‌ک بهێنینه ئاراوه که تیایدا سوریایـیه‌کان بتوانن بڕیار له‌سه‌ر چاره‌نووسی خهڵـگی خۆیان، وڵاتی خۆیان و سه‌رکرده‌ی خۆیان بده‌ن."
ئه‌م لێـدوانه‌ی لاڤرۆڤ ڕۆژێـک پاش ئه‌وه دێت که سه‌رۆک وه‌زیری ڕووسیا دیمیتری مێدڤێدێڤ له میانه‌ی چاوپـێـکه‌وتنێـکدا گوتی ڕۆژ له دوای ڕۆژی هه‌لی مانه‌وه‌ی به‌شـار ئه‌سه‌د له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات که‌متر ده‌بێت.
جێی ئاماژه‌یه ڕووسیا له مێژه‌وه سه‌ره‌چاوه‌یه‌کی سه‌ره‌کی بووه بۆ دابینکردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ ڕژێمی سوریا. هه‌روه‌ها چه‌ندین جار ڤیتۆی له دژی ئه‌و پـرۆژه بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش به‌کارهێناوه که تیایاندا سه‌رزه‌نشـتی حکومه‌تی سوریا کرابوو بۆ سه‌رکوتکردنی خوێناویانه‌ی خه‌ڵـکی ڕاپه‌ڕیوی وڵاته‌که‌ی.