له دوێنێ یه‌کشه‌ممه هه‌تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش پـێـکدادان له نێوان خۆپـیشـانده‌ران و هێزه‌کانی پـۆلیس له شـاری پـۆرسه‌عیدی میسر به‌رده‌وامبوون و له ئاکامدا 5 که‌س کوژراون و زیاتر له 400 که‌سیش برینداربوون
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ده‌ڵێت کاتێـکی سـنووردار هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی
سه‌رۆک وه‌زیری ئیسرائیل ده‌ڵێت نوێکردنه‌وه وتووێژه‌کانی تایبه‌ت به به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی ئێران، ئاکامی پـێچه‌وانه‌ی هه‌یه و کاتی زیاتر به ئێران ده‌دات تاوه‌کو به دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی بگات
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆمبێـک له ناوچه‌یه‌کی شیعه‌نشینی شـاری که‌راچی باشوری پاکسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه برینداربوون
حکومه‌تی عێراق ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه ده‌روازه‌ی سـنووری ئهلڕهبیعهی خۆی له‌گه‌ڵ سوریا داخست، ئه‌وه‌ی نزیکه‌ی 120 کیلۆمه‌تر له ڕۆژئاوای شـاری موسڵه‌وه دوره
به‌رپرسێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی ناوچه‌یه‌کی له باکوری وڵاته‌که‌دا کردووه که له ژێر ده‌سـتی سهرههڵـداواندایه
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بومه‌له‌رزه‌یه‌ک به هێزی 5.5 پـله به پـێوه‌ری ڕێخته‌ر له هه‌رێمی یونـنانی باشوری ڕۆژئاوای چینی دا و له ئاکامدا 30 که‌س برینداربوون و زیاتر له 700 خانووبه‌ره‌ش داڕماون
ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه چه‌ند بۆمبێـک له ناوچه‌ی جیاجیای زۆرینه شیعه‌ی عێراقدا ته‌قینه‌وه و بوونه مایه‌ی کوژرانی به لایه‌نی که‌م 4 که‌س و برینداربوونی 14 که‌سی دیکه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی میسر محه‌مه‌د مورسی کۆبووه‌وه و هانی دا بۆ ئه‌نجامدانی چاکسـازی و یه‌کگرتوویی سیاسی له وڵاته‌که‌دا
به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت ئاماده‌یه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا، به‌ڵام وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته‌که ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی نابێت
له‌شکری ئیسرائیل ده‌ڵێت ژماره‌یه‌ک خومپاره‌ی سوریا له ناو به‌رزاییه‌کانی گۆلاندا، که له ژێر کۆنتڕۆڵی ئیسرائیلدایه، داویانه به زه‌ویدا.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا باراک ئۆباما بڕیارێکی مۆر کرد بۆ که‌م کردنه‌ویه 85 ملیار دۆلار به شێوه‌یه‌کی ئۆتۆماتیکی له خه‌رجییه‌کانی حکومه‌ت. به‌هۆی ئه‌وه‌ی کۆنگرێس و کۆشکی سپی نه‌یان توانی له‌سه‌ر بڕیارێکی ئلتهرناتیڤ ڕێکبکه‌ون بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی کورت هێنانی بودجه.
پیاوێکی فه‌له‌ستینی ته‌مه‌ن 40 ساڵان له زیندانی فه‌له‌ستین له که‌ناری ڕۆژئاوا گیانی له ده‌ستداوه، ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاری لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕووداوه‌که داوه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری گه‌یشته میسڕ بۆ فشارخستنه سه‌ر ڕێبه‌رانی میسڕ و سیاسه‌تمه‌داره ئۆپۆزسیۆنه‌کان بۆ پێکهێنانی هاوڕاییه‌کی سیاسی که ڕێگا بۆ چاره‌سه‌رکردنی قه‌یرانی ئابوری وڵاته‌که خۆش بکات.
له میانه‌ی خۆپیشاندانێکی دژ به بڕیاری حکومه‌ت بۆ گۆڕینی ڕێگای ئاو بۆ ناوچه‌یه‌کی دیکه له ناوه‌ندی ئێران پێکدادان له نێوان سه‌دان وه‌رزێر و پۆلیس ڕوویدا.
کۆمه‌ڵه‌ی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤی سوریا بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا کۆنترۆڵی ده‌روازه‌یه‌کی سنووریـیان له‌گه‌ڵ عێراقدا گرتووه‌ته‌وه ده‌ست که له لایه‌ن چه‌کدارانی ئیسلامیـیه‌وه دهسـتیبهسهرداگیرابوو
ئۆجه‌لان نامه‌یه‌کی داوه‌ته ده‌سـتی شـانده‌که تاوه‌کو له ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه به ئه‌ندامانی دیکه‌ی به‌ده‌په و هه‌روه‌ها به ئه‌ندامانی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان له قه‌ندیل و ئه‌وروپا و شوێنی دیکه بگات
سه‌رۆکی کۆریای باشور هانی کۆریای باکوری داوه واز له خواستی به‌ده‌سـتهێنانی چه‌کی ناو‌کی بهێنێت و ڕێز له ڕێـکهوتنـنامهکان بگرێت که له‌گه‌ڵ وڵاته‌که‌ی و کۆمه‌ڵـگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یـیدا مۆریکردووه
جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی تێبینیـیه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا که گوتوویه‌تی "زایۆنزم بۆخۆی تاوانێـکه له دژی مرۆڤایه‌تی"، هه‌وڵه‌کانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاڵۆزده‌کات
ئه‌سیل ئه‌لنوجه‌یفی پارێزگاری موسڵ له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی نێوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ موشه‌کێـک که له سوریاوه هه‌ڵدرابوو به‌ر یه‌کێـک له گونده‌کانی شـارۆچکه‌ی ته‌له‌عفه‌ر که‌وتووه و چاڵاێـکی به قوڵایی 3 مه‌تر دروسـتکردووه
زیاتر نیشـان بده