به‌رپرسێـکی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رزی ڕاگه‌یاند مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب سه‌رۆکی هاوبه‌ندی ئۆپـۆزسیۆن ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه سه‌ردانی ناوچه‌یه‌کی له باکوری وڵاته‌که‌دا کردووه که له ژێر ده‌سـتی سهرههڵـداواندایه.
به‌رپـرسه‌که که یاریده‌ده‌ری مه‌عاز خه‌تیبه، گوتی ناوبراو له تورکیاوه چووه‌ته ناو سوریا و سه‌ردانی هه‌ردوو شـارۆچکه‌ی جه‌رابلوس و مینبیجی کردووه و چاوی به خه‌ڵـکی که‌وتووه.
ڤیدیۆی گه‌شـته‌که‌ی مه‌عاز به شه‌قامی سه‌ره‌کی مینبیج خراوه‌ته سه‌ر ئنته‌رنێت و تیایدا نیشـان ده‌درێت ته‌وقه و باوه‌ش به خه‌ڵـکه‌که‌دا ده‌کات.
مه‌عاز ئه‌لخه‌تیب که له سـاڵی ڕابردووه‌وه سوریای جێهێشـتووه، ئه‌مه یه‌که‌م جاره سه‌ردانی وڵاته‌که‌ی بکاته‌وه، ئه‌مه‌ش بۆخۆی نیشـانه‌ی باشی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی ئۆپـۆزسیۆنی ده‌ره‌وه و سه‌رهه‌ڵـداوانی سوری له ناوه‌وه.