بڕیاره براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی له کۆشـکی سـپی کۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی باڵای کۆماری و دیموکراتی کۆنگرس سـازبدات، ئه‌مه‌ش وه‌ک دوا هه‌وڵێـک بۆ خۆلادان له که‌مکردنه‌وه‌ی خه‌رجیـیه‌کانی بودجه که دانراوه له کۆتایی ئه‌مڕۆدا بکه‌ونه‌گه‌ڕ
پاش ئه‌وه‌ی دادگایه‌کی تایبه‌ت له به‌نگلادیش بڕیاری حوکمی له‌سێداره‌دانی بۆ گه‌وره ڕێبه‌رێـکی ئیسلامی ئۆپـۆزسیۆن ده‌رکرد، شه‌پـۆلێـکی توندوتیژی ئه‌و وڵاته‌ی گرته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 27 که‌س کوژران
ئاژانسی دهنگوباسی دۆغانی تورکیا ده‌ڵێت پـۆلیس 11 که‌سیان ده‌سـتگیرکردووه به 25 کیلۆگرام ته‌قه‌مه‌نی پـلاسـتیـکی و هه‌روه‌ها نه‌خشه‌ی کونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریکا و چه‌ند شوێنێـکی دیکه له ئسته‌نبوڵدا
پاپا بێنێدکت که وازی له پـۆسـتی پاپایه‌تی هێنا، ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ کاردیناله‌کان کۆبووه‌وه، به‌ر له‌وه‌ی به هه‌لیکۆپـته‌رێـک به‌ره‌و حه‌وانگه‌ی پاپایی له باشوری ڕۆما به‌ڕێـبکه‌وێت
له‌و ده‌مه‌ی هه‌تا دێت کات بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی ئۆتۆماتیـکی خه‌رجیـیه‌کانی حکومه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وامه و ڕوو له کۆتاییهاتن ده‌کات، هاوکات دیموکراته‌کان و کۆماریـیه‌کان هێشـتا هه‌ر چه‌قیون
کاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن له گه‌ڕه‌کێـکی زۆرینه شیعه‌ی به‌غدای پایته‌ختدا ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو له به‌رده‌م چێشـتخانهیهکدا ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا 10 که‌س کوژراون و 30 که‌سیش برینداربوون
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ده‌ڵێت به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباما، به بڕی 60 ملیۆن دۆلار، کۆمه‌ک و یارمه‌تی بۆ ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دابینده‌کات
فه‌رمانداری هه‌رێمی غه‌زنی له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێت یاخیبووانی تاڵیبان دوێنێ سێشه‌ممه خۆیان کردووه به نێوی خاڵێـکی پـشـکنینی پـۆلیسدا له ناوچه‌ی ئانده‌ر و 10 له پاسه‌وانانی خه‌ڵـکی ناوچه‌که و به لایه‌نی که‌م 6 که‌سی سیڤیلیشان کوشـتووه
نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رهه‌ڵـداوانی سوریا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌سـت بهێنن ئه‌وا شه‌ڕی تایفی له سوریا و لوبنان هه‌ڵده‌گیرسێت و مۆڵگه‌یه‌کی نوێی ئارام له ناوچه‌که‌دا بۆ قاعیده دروسـتدهبێت
کاربه‌ده‌سـتێـکی تورکیا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند، عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان ڕێبه‌ری زیندانکراوی پارتی کرێـکارانی کوردسـتان پـلانێـکی ئاشـتی خستووه‌ته ڕوو که تیایدا پـێشـنیار ده‌کات هێزه‌کانی په‌که‌که له مانگی سێـیه‌وه ئاگربه‌سـت ڕابگه‌یه‌نن
ئێران و وڵاتانی زلهێزی جیهان قایل بوون وتووێژی دیکه ئه‌نجام بده‌ن، ئه‌مه‌ش پاش دوو ڕۆژ له وتووێژی ئه‌رێنی که هیچ ئه‌نجامێـکی گه‌وره‌ی لێ نه‌که‌وتووه‌ته‌وه
وه‌زیری ناوخۆی تونس ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه گوتی 4 گومانبار ده‌سـتگیرکراون به تاوانی تیرۆرکردنی شوکری بلعید سیاسه‌تکاری چه‌پڕه‌وی ئۆپـۆزسیۆن، به‌ڵام گوتی ئه‌وه‌ی گومان ده‌کرێت بلعیدی کوشـتبێت هێشـتا ده‌سـتگیر نه‌کراوه
واسق ئه‌لبه‌تات ڕابه‌ری حزبوڵڵای عێراق ده‌ڵێت ئه‌وان له هێرشه‌که‌ی ئه‌م مانگه‌ی سه‌ر که‌مپی موجاهیدی خه‌لقی ئێران له ڕۆژئاوای به‌غدا به‌رپـرسیارن و هه‌روه‌ها هه‌ڕه‌شه ده‌کات جاری دیکه‌ش هێرشیان ده‌که‌نه‌وه سه‌ر
کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن باڵۆنێـکی گه‌شـتیاری له ناوچه‌ی ئوقسری باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی وڵاته‌که له ئاسـماندا ئاگری گرتووه و له ئاکامدا ته‌قیوه‌ته‌وه و که‌وتووه‌ته خوارێ و بووه‌ته مایه‌ی گیان له‌ده‌سـتدانی 18 که‌س و برینداربوونی 3 که‌سی دیکه
شه‌ڕێـکی توند له نێوان هێزه‌کانی حکومه‌تی سوریا و سه‌رهه‌ڵـداوان هه‌ڵـگیرسـاوه له نزیک مزگه‌وتێـکی مێژویی له شـاری حه‌له‌ب
کاربه‌ده‌سـتانی شه‌ش وڵاتی زلهێزی جیهان و ئێران کۆده‌بنه‌وه به مه‌به‌سـتی وتووێژکردن له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشـتومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی تاران، ئه‌وه‌ی وا بۆ ده سـاڵه کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌ران کردووه له‌وه‌ی بۆ دروسـتکردنی چه‌کی ناو‌کی به‌کاربهێنرێت
عه‌لی موسه‌وی ڕاوێژکاری میدیای نوری ئه‌لمالیکی سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ی تورکیا یارمه‌تی ده‌دات له به‌هێزکردنی په‌یوه‌ندیـیه‌کانی نێوان به‌غدا و ئانکه‌ره
گوتوویه‌تی یه‌کپارچه‌یی خاکی سوریا مه‌سه‌له‌یه‌کی زۆر گرنگه بۆ وڵاته‌که‌ی، بۆیه تورکیا ڕێگه نادات وه‌ک ئه‌وه‌ی له عێراقدا بوو دووباره بـبێته‌وه. هه‌روه‌ها جه‌ختیشی کرده سه‌ر ئه‌وه‌ی نابێت که‌س ڕێگه به‌وه بدات
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ئاگاهیـیه‌کی توندی به هه‌ریه‌ک له ئێران و سوریا دا و گوتی ده‌بێت حکومه‌تی ئه‌و دوو وڵاته قایل بن گۆڕانکاری بکه‌ن، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وا دووچاری ئاکامی خراپـی ڕه‌فتاره‌کانیان ده‌بنه‌وه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی سوریا وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له میانه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ڕووسیا ڕایگه‌یاند که‌وا حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی ئاماده‌یه بۆ ئه‌نجامدانی وتووێژ له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆنی چه‌کداردا
زیاتر نیشـان بده