جۆن کیری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ئه‌مڕۆ هه‌ینی گوتی تێبینیـیه‌کانی سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا که گوتوویه‌تی "زایۆنزم بۆخۆی تاوانێـکه له دژی مرۆڤایه‌تی"، هه‌وڵه‌کانی ئاشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئاڵۆزده‌کات.
ئه‌مڕۆ له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی هاوبه‌شـدا له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی تورکیا له ئانکه‌ره، به‌ڕێز کیری جه‌ختی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی پـێویسته قسه له پـێناو گیانی لێبورده‌یی و سنگ فراوانی بکرێت و به تایبه‌تی له‌و بهیانـنامهیانهی له لایه‌ن هه‌موو ڕێبه‌رانه‌وه ده‌درێن.
به‌ڕێز کیری گوتی له باره‌ی لێـدوانه‌که‌ی ئه‌ردۆغان ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د داوود ئۆغڵو وه‌زیر ده‌ره‌وه‌ی تورکیا قسه‌ی کردووه و جارێـکی دیکه‌ش مه‌سه‌له‌که له‌گه‌ڵ خودی ئه‌ردۆغاندا باس ده‌کات که ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ئهویشـدا کۆده‌بێته‌وه.