ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه بۆمبێـک له ناوچه‌یه‌کی شیعه‌نشینی شـاری که‌راچی باشوری پاکسـتان ته‌قیوه‌ته‌وه و له ئاکامدا به لایه‌نی که‌م 20 که‌س کوژراون و 50 که‌سی دیکه برینداربوون.
ئه‌زهار ئیقبال کاربه‌ده‌سـتی پـۆلیس له ناوچه‌که گوتی بۆمبه‌که له ده‌ره‌وه‌ی مزگه‌وتێـکی شیعه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه و ژن و پـیاو و منداڵ له نێو قوربانیـیه‌کاندان.
ته‌ها فارووق که گه‌وره کاربه‌ده‌سـتێـکی حکومه‌ته، ئه‌ویش گوتی مه‌ترسیـیان هه‌یه ژماره‌یه‌ک که‌سێـش که‌وتنبنه ژێر داروپه‌ردوی شوێنه وێرانبووه‌کاندا.
گوتیشی به‌پـێی لێـکۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایـیه‌کان گومان ده‌کرێت بۆمبه‌که به ماتۆر سکیلێـکه‌وه کرابێت یان له ناوچه‌که‌دا چێنرابێت. هه‌روه‌ها گوتی له ئاکامی ته‌قینه‌وه‌که چه‌ند بینایه‌کیش ئاگریان گرتووه.
هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه که‌س به‌رپـرسیارێتی خۆی له هێرشه‌که ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام پـێشـتر چه‌ندین جار هێرشی له‌م جۆره کراون له لایه‌ن سووننه‌کانی سه‌ر به تاڵیبان و قاعیده له ناوچه‌که‌دا.