Accessibility links

زیندانییه‌کی فه‌له‌ستینی له‌ گرتووخانه‌یه‌کی که‌ناری ڕۆژئاوا ده‌مرێت


پیاوێکی فه‌له‌ستینی ته‌مه‌ن 40 ساڵان له‌ زیندانی فه‌له‌ستین له‌ که‌ناری ڕۆژئاوا گیانی له‌ ده‌ستداوه‌، ده‌سه‌ڵاتداران بڕیاری لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ڕووداوه‌که‌ داوه‌.
گروپه‌کانی مافه‌کانی مرۆڤ گازنده‌یان له‌سه‌ر ڕه‌فتاری نابه‌جێ دژ به زیندانییه‌کان له‌ گرتووخانه‌کانی فه‌له‌ستینییه‌کاندا کردووه‌.
بنه‌ماڵه‌که‌ی ئه‌یمه‌ن ئه‌بو سه‌فیان ده‌ڵێن فشاری خوێنی به‌رز ده‌بۆوه‌ و نه‌خۆشی شه‌کره‌شی هه‌بوو. ناوبراو له‌ ڕۆژی هه‌ینی گیانی له‌ده‌ست داوه‌ دوو ڕۆژ پاش ئه‌وه‌ی به‌ تاوانی په‌لاماردان ده‌سگیر کرابوو.

کاربه‌ده‌ستێک له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ڕایگه‌یاند دادپرسی گشتی فه‌له‌ستینی له‌و باره‌یه‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌ ده‌کات. به‌و مه‌رجه‌ قسه‌ی کردووه‌ که‌ ناوی ئاشکرا نه‌کرێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی مافی ئه‌وه‌ی نییه‌ بۆ میدیا لێدوان بدات.
شایانی باسه‌ له‌ هه‌فته‌ی ڕابوردووشدا زیندانییه‌کی فه‌له‌ستینی له‌ گرتووخانه‌ی ئیسرائیل گیانی له‌ده‌سدا. کاربه‌ده‌ستانی فه‌له‌ستینی ده‌لێن ئه‌شکه‌نجه‌ دراوه‌ له‌ کاتێکدا ئیسرائیل نکوڵی له‌وه‌ ده‌کات ڕه‌فتاری نابه‌جێ له‌گه‌ڵ زیندانیاندا کرابێت و ده‌ڵێت تاقیکردنه‌وه‌ی زیاتر پێویسته‌ تا بزانرێت مردنه‌که‌ به‌هۆی چی بووه‌.
مردنی ئه‌و پیاوه‌ ته‌مه‌ن 30 ساڵانه‌ بوو به‌هۆی خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له‌ که‌ناری ڕۆژئاوا.
XS
SM
MD
LG