وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جۆن کیری ده‌ڵێت کاتێـکی سـنووردار هه‌یه بۆ ئه‌نجامدانی دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ ئێران‌دا له باره‌ی به‌رنامه ناوکیـیه مشت‌ومڕ له‌سه‌ره‌که‌ی.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سعود ئه‌لفه‌یسه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه له ڕیاز، به‌ڕێز کیری ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی ئه‌وه‌ی دانوسـتاندنی قبوڵ کرد ناکرێت هه‌تا سه‌ر به‌رده‌وامبێت.
گوتیشی مه‌ترسیـیه‌که هه‌ر ئه‌وه نیـیه بۆمبی ناو‌کی دروستبکرێت، به‌ڵـکو مه‌ترسیش هه‌یه بۆمبی پـیسیشی لێ‌دروستبکرێت (واته ئه‌و بۆمبانه‌ی مادده‌ی تیشـکداری تێدایه و کاریگه‌ریـیه خراپه‌کانی بۆ ماوه‌یه‌کی درێژخایه‌ن به‌رده‌وام ده‌بن). هه‌روه‌ها مه‌ترسی ده‌ربڕی له‌وه‌ی تێرۆرسـتان متریاڵی ناو‌کی به‌کاربهێنن.
جۆن کیری هه‌روه‌ها ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی فه‌ڵه‌سـتینیـیه‌کان کۆده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌ش دوو هه‌فته به‌ر له‌وه‌ی وه‌ک چاوه‌ڕوانده‌کرێت یاوه‌ری سه‌رۆک براک ئۆباما بکات له سه‌ردانه‌که‌یدا بۆ ئیسرائیل.
جێی ئاماژه‌یه سه‌ردانی جۆن کیری بۆ عه‌ره‌بسـتانی سـعودیـیه به‌شێـکه له یه‌که‌م گه‌شـته‌که‌ی وه‌ک وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات. بڕیاره به سه‌ردانی ئیماراتی عه‌ره‌بی و قه‌ته‌ر کۆتایی به گه‌شـته‌که‌ی بهێنێت.