به‌شـار ئه‌سه‌د سه‌رۆکی سوریا ده‌ڵێت ئاماده‌یه بۆ وتووێژکردن له‌گه‌ڵ ئۆپـۆزسیۆندا، به‌ڵام وه‌ک سه‌رۆکی وڵاته‌که ده‌سـتبه‌رداری پـۆسته‌که‌ی نابێت.
له چاوپـێـکه‌وتنێـکیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی سه‌نده‌ی تایمزی به‌ریتانی، به‌شـار ئه‌سه‌د گوتی هه‌ر تێڕوانینێـک پـێی وابێت به‌رده‌وامبوونی حوکمڕانیـیه‌که‌ی وه‌ک سه‌رۆک په‌یوه‌ندی به‌و شه‌ڕه‌ی وا بۆ نزیکه‌ی دوو سـاڵه درێژه‌ی کێشـاوه و بووه‌ته مایه‌ی پارچه‌پارچه‌کردنی وڵاته‌که‌ی، "بیرۆکه‌یه‌کی بێ مانایه". گوتی نمونه‌ی دیکه‌ی پـێشـتر هه‌ن وه‌ک له لیبیا و یه‌مه‌ن و میسر که گه‌واهی ئه‌مه‌ن.
به‌شـار ئه‌سه‌د له‌م چاوپـێـکه‌وتنه ته‌له‌فیزیۆنیـیه‌ی که هه‌فته‌ی ڕابردوو له شوێنی حه‌وانه‌ی خۆی له دیمه‌شق ئه‌نجام‌درابوو، گوتیشی ئاماده‌یه دانوسـتاندن له‌گه‌ڵ هه‌ر که‌سێـکدا بکات که چه‌که‌که‌ی دابنێت، به‌ڵام ئاماده نیـیه به گوته‌ی خۆی وتووێژ له‌گه‌ڵ تێرۆرسـتاندا بکات.
سه‌رۆکی سوریا به‌ریتانیای تاوانبارکرد به‌وه‌ی خوازیاره توندوتیژی له وڵاته‌که‌یدا په‌ره‌بستێنێت، چونکه ده‌یه‌وێت که‌لوپه‌لی له‌شـکری به سه‌رهه‌ڵـداوان بدات. گوتی" کێ ده‌توانێت پـێشـبینی بکات داوا له به‌ریتانیا بکرێت ڕۆڵێـک ببینێت له کاتێـکدا سووره له‌سه‌ر به عه‌سکه‌رتاریکردنی کێشه‌که. بۆیه چاوه‌ڕوان ناکرێت یه‌کێـک ئاگر خۆشـبکات بـبێته ئاگرکوژێنه‌روه‌یه‌ک."