بڕیاره حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران له‌م مانگه‌دا له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی وه‌ک سه‌رۆکی وڵات
کۆمپانیای فڕۆکه‌ی بۆینگ ڕاده‌گه‌یه‌نێت چاوه‌ڕوان ده‌کات له ماوه‌ی 20 ساڵی داهاتوودا هێڵه‌کانی چینی ژماره‌ی گه‌شته‌کانی سێ هێند بکات، به‌هۆی گه‌شه‌سه‌ندنی ئابوری و خه‌رجی گه‌شتیاری
چین ئاگاهی ده‌داته زلهێزه‌کانی تری جیهان سه‌رباره‌ت به مه‌ترسی ئابوری وه‌ک به‌ره‌نجامێک بۆ شیانی ئۆپه‌راسیۆنی له‌شکری به ڕێبه‌رایه‌تی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سوریا
یاسادانه‌رانی کینیا له ڕۆژی پێنجشه‌ممه کۆده‌بنه‌وه بۆ تاووتوێکردنی ئه‌وه‌ی ئایه له دادگایی تاوانی نێونه‌ته‌وه‌یی بکشێنه‌وه یان نا، ته‌نها دوو مانگ به‌ر له کاتی دادگایـیکردنی سه‌رۆک ئوهرو کینیاتا
ڕێکخراوی چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ ڕه‌خنه له که‌مبۆدیا ده‌گرێت له به‌رامبه‌ر نه‌دانی موچه به‌و کارمانده خۆجێـیانهی له دادگای تایبه‌ت به تاوانه‌کانی شه‌ڕێ خه‌میر ڕوژ کارده‌که‌ن
سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات پـشـتگیری زیاتر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ هێرشی له‌شـکری له دژی حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی به‌سه‌ر خه‌ڵـکی خۆیدا
کاربه‌ده‌سـتانی میسر ده‌ڵێن ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه بۆمبێـک له نزیک کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی محه‌مه‌د ئیبراهیم وه‌زیری ناوخۆ له قاهیره ته‌قیوه‌ته‌وه و بێ زیان ڕزگاری بووه، به‌ڵام به لایه‌نی که‌م 8 که‌س برینداربوون
سه‌رۆک ئۆباما ده‌ڵێت ئه‌گه‌ری وه‌ڵام نه‌دانه‌وه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له‌لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه دژ به به‌گه‌لی وڵاته‌که، له‌سه‌ر ئه‌رکه‌کان و متمانه‌یی کۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌که‌وێت.
نوری ئه‌لمالیکی سه‌ره‌ک وه‌زیری عێراق ئاگاهی ده‌دات سه‌باره‌ت به به‌ره‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌کراو له ده‌می هه‌ر هێرشێکی بیانی بۆسه‌ر سوریا.
دیپلۆماتێکی باڵا ڕاده‌گه‌یه‌نێت تیمی پشكنه‌رانی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که به چه‌ند ئاسه‌وارێـکی هێرشێـک که گومان ده‌کرێت به چه‌کی کیمیایی کرابێت له سوریا ده‌چوون، وا ئێسـتا په‌له له شـیکردنهوهکانیان ده‌که‌ن
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن وه‌زیری ناوخۆی میسر سه‌رۆکی گشتی زیندانه‌کانی گۆڕیوه، دوابه‌دوای ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی ده‌ڵێن ڕێگای به کۆبوونه‌وه‌ی نێوان زیندانیـیه ئیسلامیـیه‌کان داوه
سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات له سه‌ردانه 24 کاتژمێرییه‌که‌یدا بۆ پایته‌ختی سوید لایه‌نه میانڕه‌وی و نه‌رمه‌که‌ی دیپلۆماسییه‌تی ئه‌مه‌ریکا به جیهان نیشان بدات له کاتێکدا جیهان چاوی له ڕێـیه بۆ بڕیاره‌کان له‌سه‌ر سوریا
پۆلیسی ئیسرائیل ده‌ڵێت 7 فه‌له‌ستینیان ده‌ستگیر کردووه پاش ئه‌و پێکدادانه‌ی نێوان خۆپیشانده‌رانی به‌رد هاوێژ و هێزی ئاسایشی ئیسرائیلی دروستبوو له به‌شه کۆنه‌که‌ی شاری ئۆرشه‌لیم.
ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر خێزانێکی شیعه له باشوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و 16 که‌سیان کوشتوه.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌ره‌ک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت باڵیۆزی تورکیا بۆ میسر ده‌ست ده‌کاته‌وه به ئه‌رکه‌کانی خۆی له قاهیره.
حکومه‌تی عێراقی کۆنتراکتی به بڕی 348 ملیۆن دۆلار له‌گه‌ڵ دوو کۆمپانیای چینی و کۆمپانیایه‌کی سویسری مۆر کردووه بۆ دۆزینه‌وه‌ی نه‌وت له وڵاته‌که‌دا
ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا مهخابنیی خۆیی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی سه‌رۆک ئۆباما بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو لایه‌نی له مۆسکۆ .
ڤاتیکان جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری له به‌رامبه‌ر سوریا
ڕێـکخراوێـکی ئه‌ڵمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت کارمه‌ندێکی فریاگوزاری که له مانگی پـێنجه‌وه له باکوری سوریا ڕفێندرابوو ئێستا ئازادکراوه‌و چووه‌ته ناو سنووری تورکیاوه
زیاتر نیشـان بده