ژماره‌یه‌ک چه‌کدار هێرشیان کردۆته سه‌ر خێزانێکی شیعه له باشوری به‌غدای پایته‌ختی عێراق و 16 که‌سیان کوشتوه.
ئه‌و هێرشه‌ش دوابه‌دوای زنجیره‌یه‌ک ته‌قینه‌وه بوو له به‌غدا که بووبوونه مایه‌ی کوژرانی به‌لانی که‌م 50 که‌س.
کاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن چه‌کداره‌کان دوو خانویان ته‌قاندۆته‌وه پاش ئه‌و شه‌ڕه ته‌قه‌یه‌ی له شارۆچکه‌ی له‌تیفیه ڕوویدابوو.
له هه‌فته‌ی ڕابردووش‌دا چه‌کداره نه‌ناسراوه‌کان له هه‌مان شارۆچکه‌دا به‌لانی که‌م 5 که‌سیان له خێزانێکی تری شیعه ئاینزا کوشتبوو.
ته‌قینه‌وه‌کانی دره‌نگانێکی ڕۆژی 3 شه‌ممه‌ش ڕێستۆرانت و بازاڕه‌کان و حوسه‌ینیه‌کان له‌و گه‌ڕه‌کانه‌دا کرابوونه ئامانج و نیشانه که زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌کانیان له شیعه‌کانن.
خوێناوی‌ترین هێرشیشیان له گه‌ڕه‌کی تاڵیبیه بووه، وه‌ک ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقی ده‌ڵێن به‌لانی که‌م 9 که‌س کوژراون.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت زیاتر له 4000 که‌س له به‌غدا و شاره‌کانی تری عێراقدا کوژراون له‌وه‌تای مانگی چواری ڕابوردووه‌وه.