کاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌ی ئۆرێنت له ویلایه‌تی ئۆهایۆ ڕاده‌گه‌یه‌نن ئه‌و که‌سه‌ی سێ ژنی بۆ ماوه‌ی زیاتر له ده ساڵ به بارمته گرتبوو، به مردوویی له ناو زیندانه‌که‌یدا بینراوه
گه‌وره یاسادانه‌رانی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن پـشـتیوانی له سه‌رۆک براک ئۆباما ده‌که‌ن له مه‌سه‌له‌ی ده‌سـتێوه‌ردانی له‌شـکری له دژی حکومه‌تی سوریا ئه‌گه‌ر بێت و هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌نگدانی له‌سه‌ر بکرێت
نزیکه‌ی 9 ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو شه‌وی سێشه‌ممه له چه‌ند ناوچه‌یه‌کی به‌غدای پایته‌خت ته‌قیونه‌ته‌وه و له ئاکامدا به ده‌یان که‌س کوژراون و برینداربوون
دادگایه‌کی میسر بڕیاری دا به‌رنامه‌کانی 4 که‌ناڵی ته‌له‌فیزیۆنی له وڵاته‌که ڕابگرن به تاوانی بڵاوکردنه‌وه‌ی هه‌واڵی نادوروست و دروسـتکردنی هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئارامی کۆمه‌ڵـگه و نانه‌وه‌ی ئاژاوه
له ئاکامی هێرشی چه‌کداری و ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو ڕۆژی سێشه‌ممه له عێراق و به تایبه‌تی له به‌غدا 14 که‌س کوژراون. له یه‌کێـک له هێرشه‌کاندا خێزانێـکی پـێـنج که‌سی کوژراون
ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان UNHCR ئاگاهی داوه که‌وا شه‌ڕی ناوخۆی سوریا هه‌تا ئێسـتا زیاتر له 2 ملیۆن که‌سی ناچارکردووه ماڵ و حاڵی خۆیان جێبهێڵن
ده‌زگای هه‌واڵگری فه‌ڕه‌نسـا ده‌ڵێت هێزه‌کانی سه‌ر به به‌شـار ئه‌سه‌د له‌وه‌تای مانگی چواره‌وه سێ هێرشی کیمیایییان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له 21 ی مانگی هه‌شـتدا کردوویانه به به‌رنامه و بڕێـکی زۆر بووه
ده‌سه‌ته‌یه‌کی دادی میسر ڕۆژی دووشه‌ممه ڕایسـپارد کۆمه‌ڵی ئیخوان ئه‌لموسلیمینی سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراو محه‌مه‌د مورسی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ده‌ڵێت له ده‌ره‌وه‌ی یاسادا کارده‌کات
سکرتێری گشـتی ناتۆ ده‌ڵێت پاش ئه‌وه‌ی به‌ڵـگه‌ی گرنگی خراوه‌ته به‌رده‌ست، ئه‌و نه‌ک هه‌ر بڕوای به‌وه‌یه هێرشێـکی کیمیایی له سوریا کراوه، به‌ڵـکو بڕواشی هه‌یه ڕژێمی سوریا هێرشه‌که‌ی ئه‌نجام دابێت
ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراق ده‌ڵێن وسام ئهلحهردان سه‌رۆکی ئه‌نجومه‌نی هێزه‌کانی سه‌حوه ڕۆژی دووشه‌ممه له هه‌وڵێـکی کوشتن ڕزگاری بوو، به‌ڵام 5 له پاسه‌وانه‌کانی کوژران و 4 پاسه‌وانیشی برینداربوون
ڕۆژی دووشه‌ممه بۆمبێـکی چێنراو به کاروانی ئۆتۆمبیله‌کانی ئۆزتورک یه‌ڵماز کونسوڵی تورکیا له شـاری موسڵی باکوری عێراق ته‌قیـیه‌وه، به‌ڵام هیچ زیانێـکی گیانی لێـنه‌که‌وته‌وه
کاربه‌ده‌سـتێـکی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت تیمێـکیان سه‌ردانی که‌مپـی ئه‌شره‌فی ڕێـکخراوی موجاهیدی خه‌لقی ئۆپـۆزسیۆنی ئێران له عێراق ده‌کات که له ڕۆژی یه‌کشه‌ممه که‌وته به‌ر هێرشێـک
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما به‌رده‌وامه له هه‌ڵه‌کانی به مه‌به‌ستی به‌ده‌سـتهێنانی پشـتیوانی کۆنگرس بۆ کرداری له‌شـکری له دژی سوریا
ده‌سه‌ڵاتداران له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فغانسـتان ده‌ڵێن یاخیبوانی تاڵیبان ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشێـکی شـکستخواردویان کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌یه‌کی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا له نزیک سـنووری پاکسـتان
ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان که لێکۆڵینه‌وه‌یان له هێرشه کیمیاییه‌کی ناو سوریا ده‌کرد ئه‌مڕۆ شه‌ممه گه‌یشتوونه‌ته لوبنان.
ڕۆژی شه‌ممه هێرشبه‌رێکی خۆکوژ که‌ره‌سته‌ی ته‌قینه‌وه‌که‌ی له نزیک بنکه‌یه‌کی پۆلیس و بانکێک له باشوری ئه‌فغانستان ته‌قانده‌وه ئه‌مه‌ش یه‌کێک بوو له دوو هێرشی یاخیبوان که بوو به هۆی کوژرانی 18 که‌س له ماوه‌ی 24 کاتژمێردا.
گه‌واهده‌ران ده‌ڵێن سه‌دان خۆپیشانده‌ر ڕژاونه‌ته شه‌قامه‌کانی شاره‌کانی عێراق بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین به‌رامبه‌ر خانه‌نشینی په‌رله‌مانتاران سه‌ره‌ڕای باری توندی ئاسایشی.
سه‌رۆکی ڕوسیا ڤلادمێر پوتین داوا له سه‌رۆک ئۆباما ده‌کات په‌له نه‌کات له بڕیاردان بۆ هێرش کردنه سه‌ر سوریا، به‌ڵکو بیر له‌وه بکاته‌وه ئایه هێرش کردن یارمه‌تیده‌ر ده‌بێت له کۆتایی هێنان به توندوتیژییه‌کان یان زیانێکی زیاتری سیڤیلی لێده‌که‌وێته‌وه.
سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما ده‌ڵێت هێشتا بڕیاری کۆتایی نه‌داوه سه‌باره‌ت به چۆنێتی کاردانه‌وه له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیایی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریاوه
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا جان کێری ده‌ڵێت ده‌زگای زانیاری ئه‌مه‌ریکا نیشـانی داوه حکومه‌تی سوریا به‌رپـرسیاره له‌و هێرشه کیمیایـیه‌ی 21 ی مانگی هه‌شت کرایه سه‌ر ناوچه‌یه‌کی قه‌راغ شـاری دیمه‌شق
زیاتر نیشـان بده