ڤاتیکان جه‌ختی کرده‌وه سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆی له ڕه‌تکردنه‌وه‌ی به‌کارهێنانی هێزی له‌شکری له به‌رامبه‌ر سوریا.
ڕۆژی چوارشه‌ممه له میانه‌ی وتاری هه‌فتانه‌یدا که زیاتر له 50 هه‌زار که‌س بۆی کۆبووبوونه‌وه، پاپا فڕانسس داوای کرد له کاتۆلیکه‌کان و ئه‌وانه‌شی کاتۆلیک نین، وه‌کو یه‌ک به‌شداری بکه‌ن له ڕۆژووگرتن و نوێژ‌و نزاکردن له ڕۆژی شه‌ممه‌دا و گوتی با هه‌وڵه‌کان بۆ داوای ئاشتی سه‌رانسه‌ری جیهان بگرێته‌وه.
ڤاتیکان باڵیۆزی وڵاته‌کان بۆ ڤاتیکان بانگهێشت کردووه تا ئه‌وانیش به‌شداری بکه‌ن له‌و رێوڕه‌سمه‌ی که بڕیاره شه‌وی شه‌ممه به‌ڕێوه بچێت.
له لێدوانه‌کانی ئه‌م دواییانهیدا پاپا فڕانسس داوای کردبوو ڕیککه‌وتنێک به ڕێگای وتووێژکردن له سوریادا ئه‌نجام بدرێت، هاوکاتی ئه‌و لێدوانانه‌شی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له سوریا شه‌رمه‌زار کردوه.