ڤلادمیر پوتن سه‌رۆکی ڕوسیا مه‌خابنیی خۆیی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر بڕیاره‌که‌ی براک ئۆباما سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌یه‌کی دوو لایه‌نی له مۆسکۆ پاش ئه‌وه‌ی ڕوسیا مافی په‌نابه‌رێتی دا به ئێدوارد سنۆدن که زانیاری نهێنی ئه‌مریکای ئاشکرا کردبوو.
سه‌رۆکی ڕوسیا که پێشتر ئه‌فسه‌رێکی گه‌وره‌ی که‌ی جی بی واته ده‌زگای موخابه‌راتی ڕوسیا بووه، کاربه‌ده‌ستانی ده‌زگای موخابه‌راتی ئه‌مریکای به‌وه گوناهبار کردووه که به‌دکارییان کردووه له چۆنیه‌تی سه‌ر و سه‌ودا کردن له‌گه‌ڵ دۆسێکه‌ی سنۆدندا و ده‌ڵێت وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مریکا ده‌یتوانی ئه‌و کاته ڕێ له سنۆدن بگرێت که له هۆنگ کۆنگ بوو بۆ ترانزێت به‌ره‌و ڕوسیا و ده‌ڵێت ئه‌مریکا له‌بری ئه‌و هه‌نگاوه که‌وته فشار بۆسه‌ر وڵاتانی تر تا وه‌رینه‌گرن.
سه‌رۆکی ڕوسیا نکوڵی ده‌کات له‌وه‌ی ڕوسیا ڕێبازی دژه هه‌مجنسبازانی هه‌بێت و ده‌ڵێت هاوکاتی کۆبوونه‌وه لوتکه‌ییه‌که‌ی کۆمه‌ڵه‌ی 20 له سانت پیته‌رسبۆرگ سه‌رۆک ئۆباما ده‌توانێت له‌گه‌ڵ هه‌مجنسبازاندا کۆببێته‌وه.
ڤلادمیر پوتن ڕه‌خنه‌ی له‌وانه‌ش گرتووه که ئاماژه به شێوازی جوڵه‌کانی جه‌سته‌ی هه‌ردوو سه‌رۆک ده‌که‌ن و ده‌ڵێن په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوانیان باش نین.