پۆلیسی ئیسرائیل ده‌ڵێت 7 فه‌له‌ستینیان ده‌ستگیر کردووه پاش ئه‌و پێکدادانه‌ی نێوان خۆپیشانده‌رانی به‌رد هاوێژ و هێزی ئاسایشی ئیسرائیلی دروستبوو له به‌شه کۆنه‌که‌ی شاری ئۆرشه‌لیم.
ده‌مڕاستی هێزی پۆلیسی ئیسرائیل ده‌ڵێت ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه کاتێک ده‌ستی پێ‌کرد که نزیکه‌ی 300 خۆپیشانده‌ری فه‌له‌ستینی هه‌وڵی ڕێگه‌گرتنیان ده‌دا له ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک که ده‌یانویست بچنه شوێنێکی پیرۆزی ئاینی له ئۆرشه‌لیم.
ئه‌و شوێنه ئاینیه‌ش هه‌م له‌لای موسڵمانه‌کان و هه‌میش له‌لای جوله‌که‌کان هه‌مان پیرۆزیی هه‌یه.
مایکی ڕۆسنفێڵد ده‌ڵێت خۆپیشانده‌ره ده‌مامک کردووه‌کان ده‌ستیان کردووه به به‌رد باران کردنی خه‌ڵکه‌که و ئیدی پێویستی کردووه هێزه ئاسایشیه‌کان بچنه ناوه‌وه و ده‌شڵێت هه‌ندێک له خۆپیشانده‌ران هه‌وڵیان داوه بچنه ناو مزگه‌وتی ئه‌قساوه تا خۆیانی تیادا حه‌شار بده‌ن.
به‌ر له هاتنی ساڵی نوێی جوله‌که‌کان باری ئاسایشی له ناوچه هه‌ستیاره‌کاندا توند کراوه.