Accessibility links

کارمه‌ندی ڕێـکخراوێـکی فریاگوزاری ئه‌ڵمانی له‌ سوریا له‌ ده‌ستی ڕفێنده‌رانی هه‌ڵدێت


ڕێـکخراوێـکی ئه‌ڵمانی ڕاده‌گه‌یه‌نێت کارمه‌ندێکی فریاگوزاری که‌ له‌ مانگی پـێنجه‌وه‌ له‌ باکوری سوریا ڕفێندرابوو ئێستا ئازادکراوه‌و چووه‌ته‌ ناو سنووری تورکیاوه‌.
ڕێکخراوی گورینهێڵم ڕایگه‌یاند زیاد نوری خۆی ڕزگارکرووه‌ له‌ ده‌ستی ئه‌و که‌سانه‌ی گرتبوویان و ڕۆژی سێشه‌ممه‌ گه‌یشـتووه‌ته‌ تورکیا.
ڕێکخراوه‌که‌ گوتی زیاد نوری یه‌کێک بووه‌ له‌و سێ که‌سه‌ی له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی نه‌ناسراوه‌وه له‌ ناوه‌ڕاستی مانگی پـێنجدا له‌ ناوچه‌ی حارمی پارێزگای ئیدلب ڕفێنرابوون. گوتیشی دوو که‌سه‌که‌ی دیکه‌ له‌ مانگی شه‌شه‌وه‌ له‌ ده‌ستی ڕفێنده‌رانیان هه‌ڵاتبوون.
XS
SM
MD
LG