سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووکانی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما گه‌یشـته ڕووسیا بۆ به‌شـداریکردن له کۆبوونه‌وه‌ی ڕێبه‌رانی جیهانی. پـێشبینی ده‌کرێت له کۆبوونه‌وه‌کاندا تیشک بخرێته سه‌ر مه‌سه‌له‌ی شیانی هێرشی له‌شـکری ئه‌مه‌ریکا بۆ سه‌ر سوریا.
هه‌رچه‌نده قه‌یرانی سوریا له نێو خشته‌ی کاری فه‌رمی کۆبوونه‌وه دوو ڕۆژیـیه‌که‌ی کۆمه‌ڵی 20 وڵاتانی ئابوری به‌هێزی جیهاندا نیـیه که له سانت پـیتهرسبێرگی ڕووسیا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، به‌ڵام ڕێبه‌رانی وڵاتان له په‌راوێزیدا تاووتوێی مه‌سه‌له‌ی سوریا ده‌که‌ن.
سه‌رۆک ئۆباما هه‌وڵ ده‌دات پـشـتگیری زیاتر له ناوه‌وه و ده‌ره‌وه به‌ده‌سـتبهێنێت بۆ هێرشی له‌شـکری له دژی حکومه‌تی سوریا له به‌رامبه‌ر به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی به‌سه‌ر خه‌ڵـکی خۆیدا.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا پاش ماوه‌یه‌کی کورت له گه‌یشـتنی بۆ سـانت پـیته‌رسبێرگ له‌گه‌ڵ سه‌رۆک وه‌زیری ژاپـۆن شینزۆ ئابێ له باره‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی له لایه‌ن حکومه‌تی سوریا و هه‌روه‌ها مه‌سه‌له‌ی دیکه وتووێژی کرد.
پاش کۆبوونه‌وه‌که هه‌ردوو ڕێبه‌ر بۆ ڕۆژنامه‌وانان لێـدوانیان دا.
سه‌رۆک ئۆباما گوتی" هه‌ردوولامان کۆکین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی به‌کارهێنانی چه‌کی کیمیاوی نه‌ک ته‌نها کاره‌سـاته، به‌ڵـکو پـێشـێلکردنێـکی یاسای نێوده‌وڵه‌تیـیه که ده‌بێت هه‌ڵوێست له به‌رامبه‌ریدا وه‌ربگیرێت.