بڕیاره حه‌سه‌ن ڕوحانی سه‌رۆکی نوێی ئێران له‌م مانگه‌دا له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان وتارێـک پـێشـکه‌ش بکات، ئه‌مه‌ش ده‌بێته یه‌که‌م ده‌رکه‌وتنی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی وه‌ک سه‌رۆکی وڵات.
نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ڕۆژی 24 ی مانگی نۆی بۆ حه‌سه‌ن ڕوحانی ده‌سـتنیشـانکردووه وتاره‌که‌ی له کۆبوونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی پـێشـکه‌ش بکات، چه‌ند کاژمێرێـک له پاش وتاره‌که‌ی سه‌رۆک براک ئۆباما.
ڕوحانی له مانگی شه‌شدا هه‌ڵبژێردرا و وه‌ها لێی ده‌ڕوانرێت که‌سێـکی زیاتر میانڕه‌و بێت به به‌راورد به سه‌رۆکی پـێشوو مه‌حمود ئهحمهدینهژاد، که وتاره‌کانی له کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی به‌کارده‌هێنا بۆ گومان خستنه سه‌ر ڕوودانی هۆلۆکۆست و هه‌روه‌ها لێـدوانی فه‌رمی له باره‌ی هێرشه تێرۆرسـتیـیه‌کانی 11 ی سێپـته‌مبه‌ری سـاڵی 2001 ، ئه‌وانه‌ی به فڕۆکه‌ی ڕفێندراو ئه‌نجامدران.
ئێران له ژێر سـزاکانی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندایه له‌سه‌ر به‌رنامه ناوکیـیه‌که‌ی که گومان ده‌کرێت به مه‌به‌سـتی دروسـتکردنی چه‌کی کیمیاوی کاری بۆ ده‌کات. ئێرانیش نکوڵی ده‌کات و ده‌ڵێت بۆ کاری ئاشـتیخوازانه‌یه.
کۆمیته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بۆ سزاکانی ئێران پاش نێوه‌ڕۆی پـێـنجشه‌ممه کۆده‌بێته‌وه.