چه‌ند ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاندی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ڕۆبه‌رت لێڤینسن خانه‌نشینی ده‌زگای لێـکۆڵینه‌وه‌ی فیدراڵی ئه‌وه‌ی له سـاڵی 2007 له میانه‌ی گه‌شتێـکی بۆ دورگه‌ی کیشی ئێران له که‌نداو بێ سه‌روشوێن بوو، له لایه‌ن چه‌ند کارمه‌ندێـکی ده‌زگای CIA وه بۆ ئه‌رکێـک نێردرابوو به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌زگاکه وه‌ربگیرێت.
کاثلین کارۆل به‌ڕیوه‌به‌ری جێبه‌جێـکاری ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ئه‌سۆشیه‌تد پـرێس ده‌ڵێت له پاش چه‌ند سـاڵێـک له لێـکۆڵینه‌وه و به‌دواداچوون، ئاژانسه‌که‌یان و ڕۆژنامه‌ی واشنتن پـۆست بڕیاریان دا مه‌سه‌له‌که ئاشـکرا بکه‌ن، چونکه CIA هه‌ڵه‌ی گه‌وره‌ی کردووه و هه‌روه‌ها ڕفێنده‌ران بێ گومان ئێسـتا ده‌زانن ڕۆبه‌رت لێڤینسن کاری بۆ کێ کردبوو.
به‌ڵام خێزانی ڕۆبه‌رت لێڤینسن و حکومه‌تی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێن ئه‌و بۆ کارداری تایبه‌تی خۆی چووه بۆ کیش.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی سه‌رۆک ئۆباماش هه‌رچه‌نده ناڵێت ئه‌م هه‌واڵه ڕاسته یان نا، به‌ڵام مه‌خابنی خۆی ڕاگه‌یاند له باره‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ڕاپـۆرته‌که له لایه‌ن ئه‌سۆشیه‌تد پـرێسه‌وه.
خانم که‌یتلین هه‌یدن گوته‌بێژی ئاسایشی نیشـتیمانی ئه‌مه‌ریکا له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی له‌به‌ر سه‌لامه‌تی گیانی ڕۆبه‌رت لێڤینسن کۆشـکی سپـی و ده‌زگاکانی دیکه‌ی حکومه‌ت داوایان له‌و ئاژانسه کرد بابه‌ته‌که بڵاو نه‌کاته‌وه، چونکه ئه‌مه یارمه‌تی له ئازادکردنی نادات.
ڕۆبه‌رت لێڤینسن ئه‌گه‌ر به زیندوویی مابێت، ئه‌وا ته‌مه‌نی 65 سـاڵه، له مانگی سێی 2007 کاتێـک سه‌ردانی دورگه‌ی کیشی کردبوو سواری تاکسیـیه‌ک بووه و له‌و کاته‌وه دیارنه‌ماوه.