سه‌رۆکی ئه‌فغانستان حامید کارزایی له‌گه‌شتێکی چوارڕۆژیدایه بۆ هندستان به بانگهێشتی فه‌رمی حکومه‌تی هند.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی هندستان له ڕۆژی شه‌ممه ڕایگه‌یاند له وتووێژێکی ڕۆژی هه‌ینیدا به‌ڕێز کارزایی باسی مه‌سه‌له‌ی ئاسایش و ئابوری ئه‌فغانستانی کرد بۆ سه‌رۆک وه‌زیر مان موهه‌ن سینگ.
و هه‌روه‌ها باسی له له په‌یوندییه‌کانی ئه‌فغانستان کرد له‌گه‌ڵ وڵاتانی تردا.
هه‌ردوو ڕێبه‌ر کۆک بوون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ده‌رفه‌تی زیاتر بۆ په‌روه‌رده‌ی له‌شکری ئه‌فسه‌ره ئه‌فغانییه‌کان له هندستاندا.
سه‌رۆکی هندستان په‌رناب موخرجی پاشان له ئێواره‌خوانێکی تایبه‌تدا پێشوازی کرد له حامید کارزایی و باسیان له په‌یوه‌ندیی دوولایه‌نه‌کان و نیگه‌رانییه هاوبه‌شه‌کانیان کرد.