Accessibility links

نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی هه‌ولێره‌وه‌ کۆمه‌ک بۆ خه‌ڵکی سوریا ڕه‌وانه‌ ده‌کات


نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌وه‌ ده‌سـتیکردووه‌ به‌ ڕه‌وانه‌کردنی کۆمه‌کی مرۆیی بۆ خه‌ڵـکی سوریا له‌ ڕێـگه‌ی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێره‌وه‌ به‌ره‌و فڕۆکه‌خانه‌ی شـاری قامیشلۆ.
بڕیاره‌ نزیکه‌ی 700 تۆن له‌ خۆراک و داوده‌رمان له‌ ماوه‌ی 10 بۆ 12 ڕۆژدا به‌و ڕێـگه‌یه‌ ڕه‌وانه‌ی خه‌ڵـکی سوریا بکرێت له‌ باکور و باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته‌.
ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێت ئه‌م کۆمه‌کانه‌ بۆ زیاتر له‌ 60 هه‌زار ئاواره‌ی سوری ڕه‌وانه‌ ده‌کرێن. ده‌شڵێت له‌وه‌تای مانگی پـێـنجه‌وه‌ ئه‌مه‌ گه‌وره‌ترین کۆمه‌کی مرۆیـیه‌ ڕه‌وانه‌ی پارێزگای حه‌سه‌که بکرێت‌.
بڕیاربوو له‌ هه‌فته‌ی ڕابردوو گه‌شته‌ ئاسـمانیـیه‌کان بۆ ڕه‌وانه‌کردنی کۆمه‌که‌کان ده‌سـتپـێـبکات، به‌ڵام به‌هۆی خراپـی که‌ش‌وهه‌واوه‌ دواخرا. هه‌ردوو حکومه‌تی سوریا و عێراق ڕه‌زامه‌ندیـیان له‌سه‌ر ده‌ربڕیوه‌.
XS
SM
MD
LG