ئه‌ندامێـکی هاوبه‌ندی نیشـتیمانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ده‌ڵێت هاوبه‌دیـیه‌که‌یان ئاماده‌یه نوێنه‌ری به‌ره‌ی ئیسلامی له نێو شـاند‌ی خۆیاندا قبوڵ بکه‌ن له وتووێژه‌کانی ژنێڤ بۆ به‌دیهێنانی ئاشـتی له سوریا.
مونزر ئه‌قبیق ڕۆژی هه‌ینی له له‌نده‌ن به په‌یامنێرانی گوت ئۆپـۆزسیۆن ده‌یه‌وێت هه‌تا بۆی ده‌کرێت شـاندێـکی گه‌وره پـێـکبهێنێت، وه به‌ره‌ی ئیسلامیش که زۆربه‌ی کۆمه‌ڵه ئیسلامیـیه‌کانی دژی ڕژێمی ئه‌سه‌دی کۆکردووه‌ته‌وه ده‌ستخۆشی لێ ده‌کرێت نوێنه‌ری خۆی بۆ وتووێژه‌کان ڕه‌وانه بکات.
جێی ئاماژه‌یه به‌ره‌ی ئیسلامی که له‌م دوایـیانه پـێـکهات، نوێنه‌رایه‌تی نزیکه‌ی نیوه‌ی کۆمه‌ڵه چه‌کداره‌کانی سوریا ده‌کات و په‌یوه‌ندیـیان به له‌شـکری ئازادی سوریاوه نیـیه که ڕۆژئاوا پشـتگیری ده‌کات. هیچ کام له جه‌بهه‌تو‌لنوسره و کۆمه‌ڵی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شامی سه‌ر به ئه‌لقاعیده‌ی تێدا نیـیه.
له لایه‌کی دیکه‌وه ئه‌خزه‌ر ئیبراهیمی نێردراوی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی بۆ قه‌یرانی سوریا گوتی هه‌تا 27 ی مانگی دوازده مۆڵه‌ت له به‌رده‌م هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕی سوریا هه‌یه لیستی ناوی ئه‌ندام و سه‌رۆکی شـانده‌کانیان ڕه‌وانه بکه‌ن.
چاوه‌ڕوان‌ده‌کرێت له 22 ی مانگی یه‌ک کۆنگره‌ی ئاشتی ژنێڤ 2 سـازبکرێت و تیایدا نزیکه‌ی 30 ده‌وڵه‌تیش به‌شـداری بکه‌ن.