Accessibility links

په‌رله‌مانی عێراق پـێشـنیاری زیادکردنی ژماره‌ی پارێزگاکانی عێراق ڕه‌تده‌کاته‌وه‌


پاش ئه‌وه‌ی تورهان ئه‌لموفتی وه‌زیری ده‌وڵه‌تی عێراق بۆ کاروباری پارێزگاکان پـێشـنیاری کردبوو ژماره‌ی پارێزگاکانی عێراق له‌ 18 پارێزگاوه‌ بۆ 30 پارێزگا زیادبکرێت، لیژنه‌ی کاروباری پارێزگاکان له‌ په‌رله‌مانی عێراق پـێشـنیاره‌که‌ی ڕه‌تکرده‌وه‌.
تورهان ئه‌لموفتی که‌ له‌ نه‌ته‌وه‌ی تورکمانه‌ ده‌ڵێت پـێشـنیاره‌که‌ی ته‌نها بۆ مه‌به‌سـتی پـێشـکه‌شکردنی خزمه‌تگوزاری زیاتره‌ به‌ خه‌ڵـکی و هیچ مه‌به‌سـتێـکی سیاسی یان نه‌ته‌وه‌یی له‌ پشـت نه‌بووه‌.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه‌ و پـێشـبینیـیه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی وڵاته‌که‌، گۆران تۆفیق په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له‌ به‌غدا ڕاسته‌وخۆ له‌ به‌رنامه‌کانی ڕادیۆ ڕاپـۆرتێـکی پـێشـکه‌شکرد.
please wait

No media source currently available

0:00 0:02:42 0:00
Direct link
XS
SM
MD
LG