کۆمه‌ڵێـک زیندانکراو که له‌سه‌ر تاوانی تێرۆسـتی ده‌سـتگیرکرابوون ڕۆژی هه‌ینی له به‌ندیخانه‌ی عه‌داڵه‌ی ناوچه‌ی کازمیـیه‌ی به‌غدای پایته‌خت هه‌ڵاتن پاش ئه‌وه‌ی پاسه‌وانێـکیان کوشـتبوو.
سه‌عد مه‌عه‌ن گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق گوتی ژماره‌ی هه‌ڵاتووه‌کان 22 که‌س بووه و هه‌ندێـکیان سه‌ر به قاعیده بوون، به‌ڵام دواتر زۆربه‌یان ده‌سـتگیرکرانه‌وه و ئێسـتا ته‌نها 3 که‌سیان ماوه‌ته‌وه. گوتیشی یه‌ک له زیندانیکراوه‌کان له پێـکدادانێـکدا له ده‌ره‌وه‌ی به‌ندیخانه‌که کوژراوه.
به‌ڵام سه‌رچاوه‌یه‌کی پـۆلیس به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوتووه هێشـتا 14 زیندانکراو هه‌ڵاتوون و ته‌نها 11 زیندانکراو ده‌سـتگیرکراونه‌ته‌وه و یه‌کێکیشـیان کوژراوه.
له لایه‌کی دیکه‌وه حاکم ئه‌لزاملی ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق گوتی زیندانکراوه‌کان وه‌ها خۆیان نیشـاندابوو که یه‌کێـکیان زۆر نه‌خۆش و به‌وه پاسه‌وانه‌که‌یان هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندووه و چووه‌ته ژووری و ئه‌وانیش په‌لاماریان داوه و چه‌که‌یان لێ سه‌ندووه و هه‌ڵاتوون. گوتیشی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی به‌ندیخانه‌که‌ی لێـیه زۆر به توندی گیراوه و هه‌ڵاتنیان مانای ئه‌وه‌یه که‌سانێـک له به‌ندیخانه‌که کارئاسانی بۆ کردوون.
حه‌سه‌ن جیهاد که ئه‌ویش ئه‌ندامی کۆمیته‌ی به‌رگری و ئاسایش له په‌رله‌مانی عێراق به ده‌نگی ئه‌مه‌ریکای گوت هه‌ڵاتنی ئه‌م زیندانکراوانه چ به کوشـتنی پاسه‌وان بووبێت یان که‌سانێـک له به‌ندیخانه‌که هاوکاری کردبن، هه‌ڵه‌ی به‌ندیخانه‌که خۆیه‌تی.