ستیفان لو فول گوته‌بێژی حکومه‌تی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت فڕۆکه جه‌نگیـیه‌کانی وڵاته‌که‌ی ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه چه‌ند شوێنێـکی داعشیان له عێراق بۆردومانکردووه.
گوتیشی هێرشه‌کان له به‌یانیدا کراون، به‌ڵام هیچ زانیاریـیه‌کی زیاتری نه‌دا.
ئه‌مه دووه‌م جاره فڕۆکه‌کانی فه‌ڕه‌نسا هێرشی ئاسمانی بکه‌نه سه‌ر داعش له‌وه‌تای 19 ی مانگه‌وه که فه‌ڕه‌نسا هاته پاڵ ئه‌مه‌ریکاوه بۆ به‌شـداریکردن له بۆردومانی شوێنه‌کانی داعش له عێراقدا.