ئه‌مه‌ریکا و ژماره‌یه‌ک وڵاتی عه‌ره‌بی به‌ره‌به‌یانی سێشه‌ممه هێرشی ئاسـمانیـیان کرده سه‌ر شوێنه‌کانی داعش له سوریا.
کارلا باب له واشنتن ڕاپـۆرتی له‌م باره‌یه‌وه ناردووه و به‌ڵێن ساڵح له به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا به کوردی ئاماده‌ی کردووه.
کۆلۆنێل جێف پـوڵ ده‌مڕاستی په‌نتاگۆن ورده‌کاریـیه‌کانی ئه‌م هێرشه نوێـیانه‌ی بۆ سه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی بۆ ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا باسکرد.
ده‌ڵێت پشـتڕاستی ده‌کاته‌وه که له‌شـکری وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا و هێزی سه‌ربازی وڵاتانی هاوبه‌شیش ئۆپه‌راسیۆنی له‌شـکری خۆیان ده‌که‌ن دژی تێرۆرسـتانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له سوریا و فڕۆکه‌ی جه‌نگی و فڕۆکه‌ی بۆردومانکردن و موشه‌کی تۆماهۆک به‌کارده‌هێنرێن.
کاربه‌ده‌سـتانی وڵاته یه‌کگرتووه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ئاگاهیـیان داوه به حکومه‌تی سوریا هه‌تا ده‌سـتوه‌رنه‌داته هیچ ئۆپه‌راسیۆنێـکی ئاسـمانی ئه‌مه‌ریکا دژی توندڕه‌وان.
ئه‌مه‌ریکا پـێشـتر ده‌سـتیکرد به هێرشکردنه سه‌ر توندڕه‌وانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و هه‌تا ئێسـتا 190 هێرشی ئاسـمانی کردووه‌ته سه‌ر بنکه‌کانیان. ئه‌م هێرشانه‌ش یارمه‌تیده‌ربوون بۆ هێزه سه‌ربازیـیه عێراقی و کوردیـیه‌کان هه‌تا پاشه‌کشه به توندڕه‌وان بکه‌ن.
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌دا بوو سه‌رۆک ئۆباما په‌یمانی دا بۆ لێدانی توندڕه‌وانی داعش، جا له هه‌ر شوێنێـکدا‌بن به سوریاشه‌وه.