سه‌رۆک وه‌زیری عێراق ده‌ڵێت به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنێـکی موخابه‌راتی وڵاته‌که‌ی پـیلانێـکی بۆ هێرشکردنه سه‌ر میترۆی پاریس و نیویۆرک ئاشـکرابووه.
حه‌یده‌ر عه‌بادی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له نیویۆرک ئه‌م هه‌واڵه‌ی به ڕۆژنامه‌وانان ئاشکراکرد و گوتی له به‌غداوه ئاگادارکراوه‌ته‌وه پـیلانه‌که له کاری چه‌کدارانی بیانی سه‌ر به داعشه.
پـرسیاری لێـکرا ئایا هێرشه‌کان وا دانراوه به‌م زووانه ببن؟. له وه‌ڵامدا گوتی به‌ڵێ.
پاشان لێـیان پـرسی پـیلانه‌کان پـوچه‌ڵکراونه‌ته‌وه؟. وه‌ڵامی نه‌خێر بوو، به‌ڵام گوتی ئه‌مه‌ریکای لێ ئاگادارکراوه‌ته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی له ئێسـتا له نیویۆرکه و به‌شـداری له کۆبوونه‌وه‌کانی کۆمه‌ڵه‌ی گشـتی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌کات.