ڕێـکخراوی ناسراو به ده‌وڵه‌تی ئیسلامی (داعش) داوا له لایه‌نگرانی خۆی له سه‌رانسه‌ری جیهان ده‌کات هاوڵاتیانی ئه‌و وڵاتانه بکه‌نه ئامانج که له هاوپه‌یمانێتی نێوده‌وڵه‌تی بۆ شه‌ڕی دژی داعش به‌شـداری ده‌که‌ن.
شه‌وی یه‌کشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کی ده‌نگی له‌سه‌ر ئنته‌رنێت که ماوه‌که‌ی 42 خوله‌که، که‌سێـک به ئه‌بو محه‌مه‌د ئه‌لعه‌دنانی گوته‌بێژی داعش ناسرا و پاشان ئه‌و که‌سه وتارێـکی خوێنده‌وه و تیایدا هێرشی کرده سه‌ر ئه‌مه‌ریکا و فه‌ڕه‌نسا و هه‌موو وڵاتانی هاوپه‌یمانیان.
ناوبراو گوتی هه‌ر هاوڵاتیـیه‌کی ئه‌و وڵاتانه‌ی شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن خوێنیان حه‌ڵاڵه و بێ چه‌ندوچون بیانکوژن. گوتیشی ئه‌گه‌ر بۆتان نه‌کرا زیانی ماڵیـیان لێبده‌ن.
پاشان گوتی ئه‌م جاره ئه‌مان وڵاتان داگیرده‌که‌ن و ڕۆما ده‌که‌نه وڵاتێـکی ئیسلامی و هه‌موو خاچه‌کان ده‌شـکێنین و ژنانیان به سه‌بایه ده‌بن.