حکومه‌تی دانیمارک ئه‌مڕۆ هه‌ینی ڕایگه‌یاند که‌وا ده‌چێته پاڵ وڵاتانی هاوپه‌یمانان بۆ لێـدانی داعش و ده‌ڵێت 7 فڕۆکه‌ی جه‌نگی F-16 ڕه‌وانه ده‌کات تاوه‌کو به‌شـداری له هێرشه ئاسـمانیـیه‌کاندا له عێراق بکه‌ن.
به‌ریتانیا و به‌لجیک ئه‌وانیش ئه‌مڕۆ تاووتوێی به‌شـداریکردنیان له هاوپه‌یمانێتیـیه‌که ده‌که‌ن ، هاوکات هۆڵه‌نداش بڕیاری به‌شـداریکردنی داوه. به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وڵاتێـکی ئه‌وروپایی بڕیاریان نه‌داوه له سوریاش له داعش بده‌ن.
خانم هێڵێ تۆرنینگ شمیت سه‌رۆک وه‌زیری دانیمارک گوتی حکومه‌ته‌که‌ی به‌نیازه ئه‌و حه‌وت فڕۆکه‌یه ڕه‌وانه بکات له‌گه‌ڵ 250 سه‌رباز که بریتی ده‌بن له فڕۆکه‌وان و تاقمی سه‌رپه‌رشتی ئاماده‌کردنی فڕۆکه‌کان.
پاشان داوای له وڵاتانی دیکه کرد ئه‌وانیش به‌شـداری له‌م هاوپه‌یمانێتیه‌دا بکه‌ن و گوتی نابێت که‌س خۆی له‌م مه‌سه‌له‌یه بدزێته‌وه، به‌ڵـکو ده‌بێت هه‌موو تیایدا به‌شـداری بکه‌ن.
له ئێستادا ده‌بێت په‌رله‌مانی دانیمارک ده‌نگ له‌سه‌ر ئه‌م پـرۆژه بڕیاره‌ی حکومه‌تی وڵاته‌که‌ی بدات. هه‌تا ئاماده‌کردنی ئه‌م هه‌واڵه هیچ ڕۆژێـک بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ده‌ستنیشان نه‌کراوه.