سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براك ئۆباما داوای له ڕێبه‌رانی جیهان کرد له هه‌وڵه‌کانی لاوازکردن و له‌ناوبردنی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی به‌شداری بکه‌ن.
له وتاره‌که‌یدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌به‌ره‌ده‌م ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له نیویۆرك سه‌رۆك ئۆباما گوتی ئه‌و گرۆپه خه‌ڵکی بێ تاوان له عیراق و سوریایان تۆقاندووه له ڕێی سه‌ربڕین و ته‌قه‌کردن له منداڵان و فڕێدانی جه‌سته له گۆڕی به‌کۆمه‌ل و برسیکردنی که‌مینه ئاینیه‌کان.
سه‌رۆك ئۆباما داوای له جیهان کرد و به‌تایبه‌تی کۆمه‌ڵگاکانی موسوڵمانان به توندی ئایدیۆلۆجیای ده‌وڵه‌تی ئیسلامی و ئه‌لقاعیده ڕه‌ت بکه‌نه‌وه.
هه‌روه‌ها گوتیشی ده‌بێت شیرپه‌نجه‌ی توندڕه‌وی و توندوتیژی کۆتایی پێ بێت.
سه‌رۆك ئۆباما هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ڕووسیا له قه‌یرانی ئۆکرانیای شه‌رمه‌زارکرد و گوتی ڕووسیا به‌ره‌نگاری فه‌رمانی داوای شهر بۆته‌وه.
جگه له‌وه‌ش داوای کرد هه‌وڵی جیهانی بۆ زاڵبوون به‌سه‌ر ڤایرۆسی ئیبۆڵا به‌رفراوانتر بکرێت که بۆته مایه‌ی گیان له‌ده‌ستدانی هه‌زاره‌ها که‌س له خۆرئاوای ئه‌فه‌ریکای.