سه‌رۆک وه‌زیری تورکیا ده‌ڵێت ئه‌و 49 هاوڵاتیـیه تورکه‌ی له مانگی شه‌شه‌وه له کونسوڵخانه‌ی تورکیا له موسڵ له لایه‌ن داعشه‌وه وه‌ک بارمته ده‌سـتگیرکرابوون ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئازادکران.
ئه‌حمه‌د داوود ئۆغلو که به سه‌ردانێـک له باکۆی پایته‌ختی ئازه‌ربایجانه، ئه‌م هه‌واڵه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی کونسوڵی تورکی له موسڵ له‌گه‌ڵ 48 هاوڵاتی دیکه‌ی تورکی که بۆ ماوه‌ی سێ مانگ بوو له کونسوڵخانه‌ی تورکیا له موسڵ ده‌سـتگیرکرابوون، به‌یانی شه‌ممه ئازادکراون و ئێسـتا له ڕێدان به‌ره‌و شـاری ڕه‌حا له باشوری تورکیا.
گوتیشی به ته‌له‌فون قسه‌ی له‌گه‌ڵ کونسوڵ کردووه و پـیرۆزبایی گه‌ڕانه‌وه‌ی به سه‌لامه‌تی بۆ وڵات لێکردووه. ده‌سـتخۆشیشی له ده‌زگای هه‌واڵگری وڵاته‌که‌ی کرد و گوتی ڕۆڵێـکی گه‌وره‌یان له‌م کاره‌دا بینیوه و توانیویانه به ڕێـگه‌ی خۆیان ئه‌م بارمتانه بهێنـنه‌وه وڵات.
پاشان گوتی کۆتایی به سه‌ردانه‌که‌ی بۆ ئازه‌ربایجان ده‌هێنێت و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تورکیا تاوه‌کو وه‌ک خۆی گوتی دیپـلۆمات و بارمته‌کانی دیکه له ئامێز بگرێت.