ڕۆژنامه‌وان مسته‌فا عه‌بدی ده‌ڵێت ڕۆژی دووشه‌ممه په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ هێزه‌که‌ی پـێشمه‌رگه کردووه له شاری کۆبانی و گوتویانه ڕه‌نگه له ماوه‌ی یه‌ک هه‌فته‌دا ته‌واوی شاری کۆبانی ئازادبکه‌ن.
به‌ڕێز عه‌بدی که خۆی خه‌ڵکی شاری کۆبانیـیه و له ئێسـتادا له باژێڕی سروجی دیوی تورکیایه و چاودێری ڕه‌وشه‌که ده‌کات له لێدوانێـکیدا بۆ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتیشی هێزه‌کانی یه‌په‌گه به پاڵپشـتی هێزی پـێشـمه‌رگه توانیویانه پـێشـڕه‌ویـیه‌کی باش له باشور و ڕۆژهه‌ڵاتی باشور و ڕۆژئاوای باشوری کۆبانی بکه‌ن و کۆنترۆڵی ناوه‌ندی ڕۆشنبیری شاره‌که‌یان کردووه که داعش وه‌کو ناوه‌ندێـک بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شه‌ڕه‌که به‌کاری ده‌هێنا. گوتیشی هه‌روه‌ها پـێشڕه‌وی له ناوچه‌ی بۆتانیش کراوه و ته‌واوی ئه‌و ناوچه‌یه کۆنترۆڵکراوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه کرد له ماوه‌ی 48 کاژمێری ڕابردوو فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان زیاتر له 20 هێرشی ئاسمانیـیان له کۆبانی ئه‌نجامداوه و زۆربه‌یان له شه‌قامی 48 و ناوچه‌ی بۆتان بوون.
پاشان باسی له‌وه کرد نزیکه‌ی 20 چه‌کداری داعش که گومان ده‌کرێت له چه‌کداره بیانیـیه‌کان بووبن، هه‌ڵاتوون به‌ره‌و تورکیا.
مسته‌فا عه‌بدی گوتیشی وا ئێستا هێزه کوردیـیه‌کان ڕێـگه‌یان به‌ره‌و به‌رزایـیه‌کانی مشته‌نور کردووه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ر بێت و پـێشـمه‌رگه به چه‌که قورسه‌کانیانه‌وه بگه‌نه ئه‌و به‌رزایی‌یانه ئه‌وا ته‌واوی گونده‌کانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره ده‌که‌ونه مه‌ودای چه‌که‌کانیان.