وه‌زیری به‌رگری عێراق ده‌ڵێت له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ئوردن له چوارچێوه‌ی هه‌وڵی نێوده‌وڵه‌تی له دژی داعش ده‌ستده‌کات به مه‌شق و ڕاهێنانی سه‌ربازانی عێراقی.
خالید ئه‌لعوبێدی پاش کۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ شای ئوردن له عه‌ممان ئه‌مه‌ی بۆ ئاژانسی دهنگوباسی ڕۆیته‌رز ڕاگه‌یاند و گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش ئوردن عه‌مباری چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نیـیه‌کانی خۆی بۆ له‌شکری عێراق ده‌کاته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه شا عه‌بدوڵڵای ئوردن ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی ڕابردوو گوتی پـێویسته پشـتگیری هه‌موو خێڵه عێراقیـیه‌کانی عێراق و سوریا بکرێن که له لایه‌ن داعشه‌وه هه‌ڕه‌شه‌یان لێده‌کرێت.
چاودێران ده‌ڵێن کۆنترۆڵکردنی ناوچه‌یه‌کی فراوانی پارێزگای ئه‌نبار له لایه‌ن داعشه‌وه مه‌ترسیـیه‌کی گه‌وره‌ی ئاسایشی بۆ سه‌ر ئوردن دروسـتده‌کات. هه‌روه‌ها خێڵه‌کانی له‌و ناوچه‌یه شه‌ڕی داعش ده‌که‌ن له مێژه‌وه په‌یوه‌ندیـیه‌کی باشیان له‌گه‌ڵ ئوردندا هه‌یه.
له لایه‌کی دیکه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌کی دیپـلۆماسی ڕۆژئاوایی به ڕۆیته‌رزی گوتوه ئوردن بنکه‌یه‌کی ئاسمانی خۆی خستووه‌ته به‌ر ده‌سـتی ئه‌مه‌ریکا تاوه‌کو له‌وێوه فڕۆکه‌کانی هه‌ستن بۆ بۆردومانکردنی شوێنه‌کانی داعش له سوریا.