زیاتر له سێ مانگه شاری کۆبانی که‌وتووه‌ته به‌ر هێرشێـکی گه‌وره‌ی چه‌کدارانی داعش و زۆربه‌ی هه‌ره زۆری دانیشـتوانه‌که‌ی ئاواره بوون و به‌شێـکی گه‌وره‌ی شاره‌که وێرانبوو، ئه‌مه بێ له‌وه‌ی به سه‌دان ڕۆڵه‌ی دڵسـۆزی ئه‌و خاکه بوونه قوربانی.
به‌ڵام کۆبانی هه‌ر وه‌کو شارێـکی سه‌رسنووری کوردی نه‌مایه‌وه، به‌ڵـکو ئێسـتا له سه‌رانسه‌ری جیهاندا بووه‌ته سمبوڵێـک بۆ خۆڕاگری و به‌رگری له به‌رامبه‌ر داعشدا.
بۆ ئاگاداربوون له دوایـین ڕه‌وشی ئه‌و شاره و هه‌وڵه‌کان بۆ ڕزگارکردنی ته‌واوی له ده‌ستی داعش، ڕۆبین ڕه‌شوان به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشنتنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ته‌رخان کرد و ئه‌م به‌ڕێزانه میوانه‌کان بوون:
مه‌حمود به‌رخودان، فه‌رمانده‌ی گشـتی یه‌کینه‌کانی پاراستنی گه‌ل (یه‌په‌گه) له کۆبانی.
ئیدریس نه‌عسان، جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی کانتۆنی کۆبانی.
زارا مستۆ، به‌رپـرسی ئۆفیسی کۆبانی ماڵپه‌ڕی وڵاتی نێت.