پـۆلیسی ئه‌ڵمانیا به دوای کۆترێـکی دزراودا ده‌گه‌ڕێت که خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ڵێت هه‌ر که‌سێـک بۆی بدۆزێته‌وه به 10 هه‌زار یورۆ واته 12,250 دۆلار خه‌ڵاتی ده‌کات.
پـۆلیسی شاری دوسلفۆرد ڕۆژی سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند کۆترێکی نێری ته‌مه‌ن 6 سـاڵ که به 969 ناودێری کرد، شه‌وی شه‌ممه له کولانه‌یه‌کی کۆتری داخراو له شوێنێـکی قه‌راغ شار براوه.
خاوه‌نه‌که‌ی ده‌ڵێت ڕه‌نگێـکی خۆڵه‌مێشی کاڵی هه‌یه و به‌هاکه‌ی 150 هه‌زار یورۆیه که ده‌کاته 184 هه‌وار دۆلار. پـۆلیس پـێی وایه دزه‌کان شاره‌زا بوون، چونکه کولانه‌که پـڕبووه له کۆتری گرانبه‌ها ، به‌ڵام ئه‌م کۆتره‌یان بردووه که له هه‌موویان گرانتره.