سه‌رۆک فه‌ڕه‌نسا داوا له ده‌زگاکانی ئاسایشی وڵاته‌که‌ی کرد له ئه‌وپه‌ڕی وریایـیدا بن، له پاش ئه‌و دوو هێرشه‌ی له دوو ڕۆژی ڕابردوو له دوو شاری فه‌ڕه‌نسا کران و تیایاندا خه‌ڵکی سیڤیل و پـۆلیس کرانه ئامانج له لایه‌ن هێرشبه‌رانێـکه‌وه که هاواریان ده‌کرد " الله اکبر".
فڕانسوا ئۆلاند ڕۆژی دووشه‌ممه له میانه‌ی کۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئه‌مه‌ی ڕاگه‌یاند و گوتی" به‌ڵام له هه‌مان کاتدا نابێت خۆمان توشی دڵه‌ڕاوکێ بکه‌ین."
شه‌وی یه‌کشه‌ممه که‌سێـک به ئۆتۆمبیله‌که‌ی له پـێنج شوێنی شاری دیژۆنی ناوه‌ندی فه‌ڕه‌نسا 13 که‌سی کردووه به ژێره‌وه که دووانیان زۆر به خراپی برینداربوون. گه‌واهیدران ده‌ڵێن له‌و ده‌مه‌ی له خه‌ڵکه‌که‌ی داوه هاواری کردووه " الله اکبر".
داواکاری گشـتی فه‌ڕه‌نسا ده‌ڵێت که‌سه‌که که ته‌مه‌نی 40 سـاڵه و به ڕه‌چه‌ڵه‌ک خه‌ڵکی وڵاتێـکی باکوری ئافریکایه په‌یوه‌ندی به تێرۆره‌وه نیـیه و نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌یه و له‌وه‌تای سـاڵی 2001 وه 157 جار بۆ نه‌خۆشخانه براوه.
ڕۆژی شه‌ممه‌ش له بنکه‌یه‌کی پـۆلیسی شاری ژوویلێ‌تو که‌سێـکی دیکه به هاواری" الله اکبر" به چه‌قۆ له 3 پـۆلیسی داوه به‌ر له‌وه‌ی بیکوژن. ده‌ڵێن دوو له پـۆلیسه‌کان باری ته‌ندروسـتیـیان خراپه.