کۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کانی تونس ڕایگه‌یاند ئه‌لباجی قائید ئه‌لسه‌بسی سه‌رکه‌وتنی له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی وڵاته‌که‌ی به‌ده‌سـتهێناوه.
شه‌فیق سڕسار سه‌رۆکی کۆمیته‌که ڕۆژی دووشه‌ممه بۆ ڕۆژنامه‌وانانی ڕاگه‌یاند سه‌بسی ته‌مه‌ن 88 سـاڵ 55.68% ی ده‌نگه‌کانی بردووه‌ته‌وه و ڕکابه‌ره‌که‌ی محه‌مه‌د مونسیف ئه‌لمه‌رزوقی سه‌رۆکی ئێستای تونس ته‌نها 44.32% به‌ده‌سـتهێناوه.
عه‌دنان مونسر به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی مه‌رزوقی له فه‌یسبوکی فه‌رمی خۆی ڕایگه‌یاند سه‌رۆک مه‌رزوقی پـێرۆرزبایی له سه‌بسی ده‌کات به بۆنه‌ی ئه‌و سه‌رکه‌وتنه‌ی به‌ده‌سـتی هێناوه.
سه‌رۆکی ئه‌مه‌ریکا براک ئۆباما پـیرۆزبایی له گه‌لی تونس کرد و گوتی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه قۆناغێکی گرنگ بوو له گواستنه‌وه‌ی تونس به‌ره‌و دیموکراسی. هه‌روه‌ها پـیرۆزبایی له سه‌بسی کرد و به‌ڵێنی پـێدا کاری له‌گه‌ڵدا بکات.
جان کێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکاش ئه‌ویش پـیرۆزبایی له خه‌ڵـکی تونس کرد و گوتی " تونس به‌و دیموکراسیـیه و ئه‌و پـرۆسه سیاسیـیه‌ی که هه‌موو لایه‌نه‌کانی وڵاته‌که‌ی له‌خۆگرتووه نمونه‌یه‌کی پـرشنگداری بۆ ناوچه‌که و هه‌موو جیهان پـێشکه‌ش کرد ."
گوتیشی" ئه‌مه‌ریکا به‌رده‌وام ده‌بێت له پشـتیوانیکردنی تونس له‌و ده‌مه‌ی دێته ڕیزی وڵاتانی دیموکراسی جیهانه‌وه، هاوکات داوای له وڵاتانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی کرد چاو له‌و وڵاته بکه‌ن.
جێی ئاماژه‌یه سه‌بسی کاربه‌ده‌سـت بوو له سه‌رده‌می سه‌رۆکی له ده‌سه‌ڵات لادراو زه‌ین ئه‌لعابدین بن عه‌لی و بۆ ماوه‌ی سـاڵێـکیش سه‌رۆکی په‌رله‌مان بووه. هه‌روه‌ها له سه‌رده‌می سه‌رۆکی پـێشووتر حه‌بیب بۆرقێبه چه‌ند پـۆستێـکی وه‌زاری گرتبووه ده‌ست، له‌وانه وه‌زیری ده‌ره‌وه و به‌رگری و ناوخۆ.
له‌م هه‌ڵبژاردنه وه‌کو که‌سێـکی ته‌کنۆکرات خۆی ناساند و توانی سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ستبهێنێت.