وه‌زاره‌تی به‌رگری جه‌زائیر ده‌ڵێت ئه‌و که‌سه‌ی له پشت ڕفاندن و سه‌ربڕینی گه‌شتیارێـکی فه‌ڕه‌نسایی بوو له مانگی نۆی ڕابردوو له کرده‌وه‌یه‌کی له‌شکریدا کوژرا.
وه‌زاره‌ته‌که ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له به‌یانـنامه‌یه‌کدا گوتی گوری عه‌بدول مالیک ڕابه‌ری جوند ئه‌لخه‌لافه له‌گه‌ڵ دوو له هاوکاره‌کانی شه‌وی دووشه‌ممه له نزیک شاری بومرداسی ڕۆژهه‌ڵاتی پایته‌خت کوژران.
هه‌روه‌ها به‌یانـنامه‌که ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش کرد به‌یانی سێشه‌ممه هه‌ر له نزیک ئه‌و ناوچه‌یه 2 چه‌کداری دیکه کوژران.
کۆمه‌ڵی جوند ئه‌لخه‌لافه‌ی جه‌زائیر که پشـتیوانی خۆی بۆ داعش ده‌ربڕیوه، له 21 ی مانگی نۆ ئێرڤی گۆردێلی فه‌ڕه‌نسایی له چیاکانی جورجوره ڕفاند و هه‌ڕه‌شه‌ی سه‌ربڕینیان کرد ئه‌گه‌ربێت و فه‌ڕه‌نسا هێرشه ئاسمانیـیه‌کانی له دژی داعش ڕانه‌گرێت. له 24 ی هه‌مان مانگدا ڤیدیۆی سه‌ربڕینه‌که‌یان بڵاوکرده‌وه.