کۆمه‌ڵه‌ی سوریایی بۆ چاودێری مافه‌کانی مرۆڤ بنکه له به‌ریتانیا ده‌ڵێت ئه‌و هێرشه ئاسمانیـیانه‌ی فڕۆکه‌کانی ئه‌مه‌ریکا ماوه‌ی سێ مانگه له سوریا ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هه‌تا ئێسـتا کوژرانی به لایه‌نی که‌م 1171 که‌سی لێکه‌وتوونه‌ته‌وه و زۆربه‌یان چه‌کداری داعشن.
ڕامی عه‌بدولڕه‌حمان به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵه‌که ڕۆژی سێشه‌ممه به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی ڕۆیته‌رزی گوت له‌و ژماره کوژراوه ته‌نها 52 که‌سیان خه‌ڵکی سیڤیل بوون. به‌ڵام تۆڕی چالاکوانانی کۆمه‌ڵه‌که مه‌زه‌نده ده‌کات ژماره‌ی کوژراوانی داعش له‌وه زیاتربێت.
عه‌بدولڕه‌حمان گوتی چالاکوانان بۆیان سه‌خته بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌ی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشن له سوریا و فڕۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان بۆردومانی ده‌که‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داعش زیانه‌کانی خۆی ده‌شارێته‌وه.
جێی ئاماژه‌یه ئه‌م ژماره‌یه‌ی کۆمه‌ڵه‌که ڕایگه‌یاندووه ته‌نها ژماره‌ی کوژراوانی داعشه له سوریا و ئه‌وانه‌ی عێراقی تێدا نیـیه.