بەریتانیا دەڵێت ئەگەرێـکی زۆر هەیە گروپـێـکی سەر بە داعش لە میسر لە پشت خستنی ئەو فڕۆکە ڕووسیـیە بێت کە ڕۆژی شەممە لە ناوچەی سینای میسر کەوتە خوارێ و بووە مایەی گیان لەدەسـتدانی 224 کەس
سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت بڕیاری داوە کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگری وڵاتەکەی بۆ ناوچەکە ڕەوانە بکات تاوەکو یارمەتی بدات لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر داعش لە سوریا و عێراق
ئامانجی هێرشەکە دەستەی پـیاوانی ئاینی قەلەمون بووە کە وەکو دادگایەکی شەرعی وایە و زۆربەی ئەندامەکانی سورین و بۆ ئاوارە سوریـیەکانی ناو لوبنان کاردەکەن
چەند گروپـێـکی ئیسلامی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە پاش شەڕێـکی قورس لە دژی هێزەکانی حکومەت دەسـتیانگرتووە بەسەر شارۆچکەیەکی سـتراتیژی لە پارێزگای حەما لە ڕۆژئاوای وڵاتەکە
پارتی کرێکارانی کوردسـتان (پەکەکە) ئەمڕۆ پـێنجشەممە گوتی کۆتایی بەو ئاگربەستەی هێناوە کە لە پـێش هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکە ڕایگەیاندبوو
سەرۆکی تورکیا داوا دەکات دەسـتورێـکی نوێ بۆ وڵاتەکەی دابنرێت، ئەمەش پاش ئەوەی پارتەکەی (ئاکەپە) لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممە سەرکەوتنێـکی بەرچاوی بەدەسـتهێنا
لەشکری تورکیا دەڵێت 2 سەرباز کوژراون لە شەڕێـکدا لە دژی گەریلاکانی پەکەکە لە شارۆچکەیەکی باشوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە لە نزیک سنووری عێراق
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت پـێویستە بڕیار بدرێت کێن ئەو گروپانەی لە سوریا ئۆپـۆزسیۆنن تاوەکو لە داهاتوو لە وتووێژەکانی ئاشتیدا بەشداریـیان پـێبکەین و هەروەها کێن ئەو گروپانەی دەبێت وەکو تێرۆرست لێـیان بڕوانرێت
شەوی سێشەممە خوکوژێـک لە نێو قائیمقامیـەتی دوبز خۆی تەقاندووەتەوە و بەپـێی زانیاریـیە سەرەتایـیەکان لە ئاکامدا 2 بۆ 3 کەس گیانیان لەدەسـتداوە
سەرۆک ئۆباما دەڵێت پلانی ناردنی دەیان سەربازی هێزی تایبەتی ئەمەریکا بۆ سوریا بە پـێچەوانەی ئەو بەڵێنەی نیـیە کە پـێـشتر داویەتی و گوتویەتی هێزی زەمینی ڕەوانەی شەڕ ناکات
سەرچاوەیەک لە ئۆفیسی سەرۆک وەزیری بەریتانیا دەڵێت دەیڤد کامیرۆن دەسـتبەرداری پلانەکانی نەبووە بۆ بەدەسـتهێنانی پشـتیوانی پەرلەمانی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی هێرشی ئاسمانی لە دژی داعش لە سوریا
گەوەرە دیپـلۆماتێـکی ڕووسیا دەڵێت ڕەنگە هەفتەی داهاتوو کاربەدەسـتانی حکومەتی سوریا و ئۆپـۆزسیۆن لە مۆسکۆ کۆبـبنەوە، ئەمەش لە چوارچێوەی ئەو ناوبژیوانیەی ڕووسیا دەیکات بۆ گەیشتن بە ڕێگەچارەیەکی سیاسی بۆ قەیرانی سوریا
ئەحمەد چەلەبی ڕێبەری پارتی کۆنگرەی نیشـتیمانی عێراق و ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە لە ماڵەکەی خۆی لە ناوچەی کازمیـیەی بەغدا لە تەمەنی 71 سـاڵی بە وەستانی دڵ کۆچی دوایی کرد
کۆشـکی سـپی ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر تۆقاندنی ڕۆژنامەوانان لە تورکیا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، ئەمەش بووە مایەی بەهێزبوونی زیاتری ئەردۆغان
ئەندامانی پەرلەمانی عێراق دەنگیان داوە لەسەر سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆک وەزیرانی وڵات لە مەسەلەی جێبەجێکردنی یاساکانی چاکسازی و پەرلەمانتارانی عێراقی فشار دەخەنە سەر حەیدەر عەبادی
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت هەناردەی نەوتی بۆ بەندری جیهانی تورکیا بە شێوەیەکی کۆتایی ڕاگیراوە، پاش ئەوەی حکومەتی هەرێمی کوردسـتان پابەندی ئەو ڕێکەوتنەی نەبووە کە لەگەڵ بەغدادا مۆری کردبوو
لە هەڵبژارە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تورکیا 48.522.149 دەنگی خۆیان دا. ڕێژەی بەشداری 85.18% بووە.
ئاژانسێکی هەواڵی ژاپـۆنی دەڵێت عەلی ئەکبەر ساڵحی سەرۆکی ڕێکخراوی ئەتۆمی ئێران گوتویەتی وڵاتەکەی دەسـتیکردووە بە ڕاگرتنی ئەو سەنتەرفیوجانەی بۆ پـیتاندنی یۆرانیۆم بەکاریان دەهێنێت
پاش جیاکردنهوهی 99.58% ی دهنگهکانی ههڵبژاردنه پهرلهمانیـیهکهی تورکیا، پارتی ئاکهپهی دهسهڵاتدار 49.41% ی دهنگهکانی بردووهتهوه و پارتی جهههپه 25.38% و مهههپه 11.93% و ههدهپه 10.70% و دواتر پارت و لایهنی دیکه 2.58%
بازرگانێـک کە خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکای و ئێرانیە، ماوەی دوو هەفتەیە لە تاران دەسـتگیریان کردووە پاش ئەوەی بۆ سەردانی کەسوکارەکەی گەڕابووەوە
زیاتر نیشـان بده