Accessibility links

ئەردۆغان هەوڵی گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی تورکیا دەدات


سەرۆکی تورکیا داوا دەکات دەسـتورێـکی نوێ بۆ وڵاتەکەی دابنرێت، ئەمەش پاش ئەوەی پارتەکەی (ئاکەپە) لە هەڵبژاردنە پەرلەمانیـیەکەی ڕۆژی یەکشەممە سەرکەوتنێـکی بەرچاوی بەدەسـتهێنا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ڕۆژی چوارشەممە لە وتارێـکدا لە ئەنکەرە گوتی پـێویستە لایەنە سیاسیـیەکان دەسـتورێـکی سیڤیلی نوێ دابنێن تاوەکو شوێنی ئەو دەسـتورەی ئێسـتا بگرێتەوە کە لەشکر لە پاش کودەتاکەی سـاڵی 1980 دا دایناوە.

پـێشتر گوتەبێژی ئەردۆغان ڕایگەیاند شیانی هەیە وڵاتەکەی ڕیفراندۆمێـک ئەنجام بدات بۆ گۆڕینی سیستەمی حوکمڕانی لە پەرلەمانیـیەوە بۆ سەرۆکایەتی، ئەمەش جێی مەترسی لایەنەکانی ئۆپـۆزسیۆنە لەوەی ئەم هەنگاوە بۆ بەهێزکردنی زیاتری ئەردۆغان بێت.

هەروەها نوعمان کورتڵموش جێگری سەرۆک وەزیری تورکیا گوتی پارتەکەی (ئاکەپە) کە زۆرینەی لە هەڵبژاردنەکاندا بەدەسـتهێناوە کار بۆ گۆڕینی دەسـتوری وڵاتەکەی دەکات لە پەرلەمانیـیەوە بۆ سەرۆکایەتی.

XS
SM
MD
LG