Accessibility links

فەڕەنسا کەشـتیـیەکی فڕۆکە هەڵگر بۆ شەڕی داعش ڕەوانەدەکات


سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەڵێت بڕیاری داوە کەشتیـیەکی فڕۆکە هەڵگری وڵاتەکەی بۆ ناوچەکە ڕەوانە بکات تاوەکو یارمەتی بدات لەو هێرشانەی دەکرێنە سەر داعش لە سوریا و عێراق.

کۆشـکی ئێلزێ ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە بەیانـنامەیەکدا گوتی لە پاش کۆبوونەوەیەکی ئەنجومەنی بەرگری حکومەت، بڕیار دراوە کەشتی فڕۆکە هەڵگری شارل دیگۆل و کەشتیـیە جەنگیـیەکانی لەگەڵیدان ڕەوانە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێن بەمەبەستی بەشداریکردن لە ئۆپەراسیۆنە لەشکریـیەکانی دژی داعش و گروپەکانی لەگەڵیدان.

ئەم کەشتیـیە فڕۆکە هەڵگرەی فەڕەنسا بە وزەی ناوکی کاردەکات و کەشتیـیەکی ژێر دەریایی لەگەڵدایە لەگەڵ چەند کەشتیـیەکی جەنگی و کەشتیـیەکی سووتەمەنی، دەچنە پاڵ ئەو فڕۆکانەی فەڕەنسا کە لە ئێسـتادا بەشداری شەڕی داعش دەکەن، لەوانە 6 فڕۆکەی جۆری ڕافاڵ لە وڵاتی ئیمارات و 6 فڕۆکەی جۆری میراج لە ئوردن.

کەشتی شارل دیگۆل سەرەتای ئەمساڵ بۆ ماوەی دوو مانگ لە کەنداو جێگرکرابوو، بەڵام گەڕایەوە بۆ بنکەکەی لە بەندەری تۆلۆن لە فەڕەنسا. بەپـێی لەشکر لە ماوەی ئەو دوو مانگە، ڕۆژانە 20 فڕۆکە 10 بۆ 15 هێرشی ئاسمانیـیان لە دژی داعش ئەنجامدابوو.

XS
SM
MD
LG