Accessibility links

ئێران بازرگانێـکی خاوەن ڕەگەزنامەی ئەمەریکایی دەسـتگیردەکات


بازرگانێـک کە خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی ئەمەریکای و ئێرانیە، ماوەی دوو هەفتەیە لە تاران دەسـتگیریان کردووە پاش ئەوەی بۆ سەردانی کەسوکارەکەی گەڕابووەوە.

سیمەک نەمازی بەڕێوەبەری پلاندانانی ستراتیژیە لە کۆمپانیای پیترۆلیۆمی بنکە لە دوبەی وڵاتی ئیمارات.

ڕۆژنامەی واڵ ستریت جورناڵی ئەمەریکایی دەڵێت نەمازی لە لایەن هێزی فەیلەقی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستگیرکراوە. واتا ئەو هێزەی کە راستەوخۆ پەیوەندی بە ئایەتوڵڵا عەلی خامەنەئی ڕابەری باڵای ئێرانەوە هەیە نەک بە حکومەتی ئێرانەوە.

جێی ئاماژەیە دەستگیرکردنی سیمەک نەمازی بە چەند ڕۆژێک دوای ئەوە دێت کە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لە 18 ئەم مانگەدا کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

دەستگیرکردنی ئەم بازرگانە هێشتا لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاوە پشتڕاست نەکراوەتەوە، ئەمەش وێڕای ئەوەی کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتبوی کە مەسەلەی هاوڵاتیانی ئەمەریکایی ئەوانەی لە ئێران دەست بەسەرن لە میانەی وتووێژەکانی دوێنێی نێوان جان کێری و جەواد زەریفی هاوتای ئێرانی تاووتوێ دەکات.

XS
SM
MD
LG