Accessibility links

کۆشـکی سـپی و ڕێکخراوێـکی ئەوروپا لەسەر هەڵبژاردنەکان ڕەخنە لە تورکیا دەگرن


کۆشـکی سـپی ناڕەزایی خۆی دەربڕی لە بەرامبەر تۆقاندنی ڕۆژنامەوانان لە تورکیا لە کاتی هەڵبژاردنەکاندا، ئەمەش بووە مایەی بەهێزبوونی زیاتری ئەردۆغان.

چەند هەفتەیەک بەر لەوەی سەرۆک ئۆباما لەگەڵ ئەردۆغان لە تورکیا کۆبـبێتەوە، جۆش ئێرنست گوتی کۆشـکی سـپی" زۆر نیگەرانە کە میدیا و ڕۆژنامەوانانی ڕەخنەگر لە حکومەت کەوتنە ژێر فشار و تۆقاندن لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردندا."

گوتیشی " ئێمە نیگەرانی گشتی و تایبەتیان هەیە لە بەرامبەر ئازادی ڕۆژنامەگەری و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی کۆبوونەوە لە تورکیا."

دواتر گوتی" بەردەوامین لە هاندانی دەسەڵاتدارانی تورکیا لەوەی بەهاکانی دیموکراسی بـپارێزن."

پـێشـتر هەر ڕۆژی دووشەممە ڕێـکخراوی ئاسایش و هاوکاری لە ئەوروپا (OSCE) ڕاپـۆرتێـکی توندی لەسەر پـرۆسەی دەنگدانەکە بڵاوکردەوە و تیایدا نووسیویەتی بە سەرکوتکردنی میدیاکان و وتوندوتیژی و مەسەلە دیکەی ئاسایشی دەنگدانەکە تێکدرا.

بەپـێی ئەنجامەکان ئەردۆغان و پارتەکەی (ئاکەپە) سەرکەوتنێـکی بەرچاویان بەدەسـتهێناوە لە هەڵبژاردنەکانی ڕۆژی یەکشەممە بەراورد بە هەڵبژاردنەکانی مانگی شەش کە تیایدا زۆرینەیان لەدەسـتدا.

XS
SM
MD
LG