ڕووسیا پـێشنیاری کردووە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا کە بڕیارە سبەی هەینی لە شاری ژنێڤی سویسرا دەسـتپـێبکەن بۆ 11 ی مانگی داهاتوو دوابخرێن
ئۆفیسی ناوچەی سوور لە ناوەندی شاری ئامەد دەڵێت بڕیاری قەدەغەی هاتوچۆ لە ناوچەکەی فراوانتر کراوە و ئێسـتا 5 بەشی دیکەی ناوچەکەیان دەگرێتەوە لەگەڵ جادەیەکی سەرەکی
وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا دەڵێت نێردراوی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا پـێی ڕاگەیاندووە ڕێبەرانی پارتی یەکێتی دیموکراتی کوردی سوریا (پەیەدە) بانگهێشتی وتووێژەکانی ئاشتی سوریا نەکراون، کە بڕیارە ڕۆژی هەینی لە ژنێڤ دەسـتپـێبکەن
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت داعش بۆ ماوەیەکی دورودرێژە سوودی لە پارەی تورکیا وەرگرتووە، ئەمەش لە ڕێگەی فرۆشتنی نەوتەوە
سێ لەو دیموکراتانەی خوازیارن ببنە کاندیدی پارتەکەیان بۆ هەڵبژاردنەکانی سـاڵی 2016 ی ئەمەریکا، بەشداریـیان لە ڕووبەڕووبوونەوەیەکی تەلەفیزیۆنیدا کرد بەر لەوەی هەڵبژاردنی سەرەتایی پارتەکەیان ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو لە ئایاوا دەسـتپـێبکات
وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئەگەر بێت و کوردەکان بەشداری وتووێژەکانی ئاشتی سوریا نەکرێن، ئەوا ئەو وتووێژانە ئەنجامیان نابێت
کاربهدهستێـکی ئهمهریکا دهڵێت ڤلادیمیر پـوتن سهرۆکی ڕووسیا کهسێـکی گهندهڵه و ئهمهریکا چهند ساڵێـکه ئهم ڕاستیه دهزانێت
گوتهبێژی هاوپهیمانێتی سوریای دیموکرات دهڵێت فراوانکردنی فڕۆکهخانهی ڕمێلان له باکوری ڕۆژههڵاتی حهسهکه تهنها بۆ گهیاندنی یارمهتی مرۆیییه له ئایندهدا
نێردراوی تایبهتی نهتهوه یهکگرتووهکان بۆ قهیرانی سوریا دهڵێت وتووێژهکانی ئاشتی نێوان حکومهتی سوریا و ئۆپـۆزسیۆنی ئهو وڵاته له 29 ی ئهم مانگی یهکه له ژنێڤ دهسـتپـێدهکهن
پەرلەمانی لیبیا ئەوەی لە لایەن کۆمەڵی نێودەوڵەتیـیەوە دانیپـیدانراوە، ڕەتیکردەوە حکومەتە پـێشنیارکراوەکەی فایز سەراج پەسەندبکات
وەزیری دەرەوەی تورکیا دەڵێت بەشداریکردنی یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) لە وتووێژەکانی ئاشتی سوریا ئاکامی زۆر مەترسیداری دەبێت و مانای کۆتاییهێنانە بەم هەوڵەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری سیاسی بۆ قەیرانی سوریا
وهزیری دهرهوهی ئهمهریکا دهڵێت هیواداره له ماوهی ڕۆژێـک یان دوو ڕۆژی دیکه مەسەلەکان له بارهی وتووێژهکانی ئاشتی سوریا ڕوون بـبنهوه، ئهوانهی بڕیاربوون ئهمڕۆ دووشهممه له ژنێڤ دهسـتپـێـبکهن
جێگری سهرۆکی ئهمهریکا دهڵێت پارتی کرێکارانی کوردسـتان گروپـێکی تێرۆرسـتیـیه و وهکو داعش ههڕهشهیه بۆ سهر خهڵکی تورکیا
ویلایەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ئەمەریکا خۆیان بۆ کڕێوەیەکی بەفری بێ وێنە ئامادە دەکەن کە وەکو شارەزایان پـێشـبینی دەکەن نزیکەی 60 سانتیمەتر بەفر ببارێت
دەڵێن لە میانەی کارە ڕۆژنامەگەریـیەکانیان لە هەرێمی کوردسـتانی عێراق بۆیان دەرکەوتووە چەکی ئەڵمانی لەوانەی حکومەتی وڵاتەکەیان بۆ هێزەکانی پـێشـمەرگەی ڕەوانەکردبوون بۆ شەڕی داعش وان لە بازاڕەکانی کوردستان دەفرۆشرێن
هاوسەرۆکی پارتی یەکێتی دیموکراتی سوریا (پەیەدە) دەڵێت دەبێت کورد نوێنەری لە وتووێژەکانی ئاشتی سوریادا هەبێت، ئەوانەی بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگە لە ژنێڤ بەڕێوەبچێت
سەرۆک وەزیر تورکیا دەڵێت نابێت "گروپە تێرۆرسـتیـیەکانی وەکو یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)" بەشداری وتووێژەکانی ئاشتی سوریا بکەن، ئەوانەی بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا لە ژنێڤ سـازبکرێن
سەرۆکی فەڕەنسا دەڵێت وڵاتانی ئەندامی هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی بڕیاریان داوە هێرشە ئاسمانیـیەکانیان بۆ سەر داعش لە عێراق و سوریا زیاتر و خێراتربکەن
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی Amnesty International دەڵێت هەڵمەتی حکومەتی تورکیا لە دژی سەرهەڵداوانی کورد بووەتە سزادانێـکی بە کۆمەڵ بۆ خەڵکی و ژیانی دەیان هەزار کەسی خستووەتە بەر مەترسیـیەوە
هاوبەندی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا دەڵێت ئەگەربێت و لایەنێـکی سێـیەم بهێنرێتە نێو دانوسـتاندنەکانی ئاشـتیـیەوە، ئەوا ئەوان بەشداری ناکەن، ئەمەش وەکو ئاماژەیەک بۆ هەوڵەکانی ڕووسیا کە دەیەوێت گروپی دیکەی ئۆپـۆزسیۆنیش بەشداربن
زیاتر نیشـان بده