نێردراوی تایبه‌تی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ قه‌یرانی سوریا ده‌ڵێت وتووێژه‌کانی ئاشتی نێوان حکومه‌تی سوریا و ئۆپـۆزسیۆنی ئه‌و وڵاته له 29 ی ئه‌م مانگی یه‌که له ژنێڤ ده‌سـتپـێده‌که‌ن.
ستافان دیمستۆرا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانی له ژنێڤ گوتی له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه ده‌سـتده‌کات به ناردنی ده‌عوه‌تنامه‌کان بۆ به‌شداریکردن له وتووێژه‌کان که هه‌تا ئێسـتا به‌هۆی ناکۆکی له‌سه‌ر لیستی لایه‌نه به‌شداربووه‌کان دواکه‌وتووه.
گوتیشی هێشتا له‌م باره‌یه‌وه له مشتومڕدایه. ئاگاهیشی دا ده‌ستنیشانکردنی به‌شداران کارێـکی قورسه، بۆیه به وریایـیه‌وه کارده‌که‌ن تاوه‌کو دانوسـتاندنه‌کان له‌سه‌ر بنچینه‌یه‌کی ڕاست ده‌سـتپـێبکه‌ن.
جه‌ختی له‌وه‌ش کرد که له‌م قۆناغه‌دا نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان سه‌نگی ده‌خاته سه‌ر به‌دیهێنانی ئاگربه‌ست و ڕاگرتنی داعش و هه‌روه‌ها ڕێگه بدرێت کۆمه‌که مرۆیـیه‌کان به خه‌ڵکی سیڤیل بگه‌ن.
پاشان گوتی وتووێژه‌کان به‌بێ هیچ مه‌رجێـک ده‌سـتپـێده‌که‌ن و بۆ ماوه‌ی 6 مانگ درێژه ده‌کێشن.
له لایه‌کی دیکه فوئاد عه‌لیکۆ ئه‌ندامه کورده‌که‌ی نێو هاوبه‌ندی نیشـتیمانی سوریا که تیایدا نوێنه‌رایه‌تی ئه‌نجومه‌نی نیشـتیمانی کوردی سوریا ده‌کات، گوتی ده‌سته‌ی هاوبه‌ندیـیه‌که‌یان بۆ دانوسـتاندنه‌کان ڕۆژی سێشه‌ممه له ڕیازی پایته‌ختی عه‌ره‌بسـتانی سعودیـیه کۆبوونه‌وه‌یه‌ک سـازده‌کات تاوه‌کو بڕیاری کۆتایی خۆی بدات ئایا به‌شداری وتووێژه‌کان ده‌کات یان نا.
عه‌لیکۆ به ئاژانسی ده‌نگ‌وباسی فه‌ڕه‌نسای گوت ئه‌مه‌ریکا فشاریان ده‌خاته سه‌ر و جان کێری ڕۆژی شه‌ممه له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سـته‌که‌یان له ڕیاز کۆبووه‌ته‌وه و ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌که جێی خۆشحاڵیان نه‌بووه و نه‌رێنی بووه.