وەزیری دەرەوەی لۆکسمبۆرگ دەڵێت مامەڵەی حکومەتی تورکیا لەگەڵ ئەو فەرمانبەرانەی دەریکردوون، لە ڕەفتاری نازیـیەکان دەچێت و دەبێت یەکێتی ئەوروپا زوو یان درەنگ بە سەپاندنی سزا وەڵادانەوەی لە بەرامبەردا هەبێت
هێزەکانی پـێشمەرگە توانیویانە شـارۆچکەی باشیک لە ڕۆژهەڵاتی شاری موسڵ ڕزگاربکەن و هێزە عێراقیـیەکانیش لە باشوری شارەکە شارۆچکەی حەمام ئەلعەلیلیان بە تەواوی کۆنترڵکردووە
کاربەدەسـتێـکی لەشکری ئەمەریکا ڕایگەیاند لە شەڕە تەقەیەکدا لە بەردەم بنکەیەکی لەشکری ئوردن 3 ڕاهێنەری سەربازی ئەمەریکایی کوژراون، لەوانە دووانیان بەهۆی قورسی برینەکانیان لە نەخۆشخانە گیانیان لەدەسـتداوە. هەروەها سەربازێـکی ئوردنیش برینداربووە
ئۆتۆمبیلێـکی بۆمبڕێژکراو لە نزیک بینایەکی ئاسایش لە شاری ئامەد تەقیوەتەوە، ئەمەش چەند کاژمێرێـک پاش دەسـتگیرکردنی 11 پەرلەمانتاری هەدەپە
وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا گەورە دیپـلۆماتی تورکیای لە بەرلین بانگهێشت کردووە بۆ دەربڕینی نیگەرانی لە بەرامبەر دەسـتگیرکردنی ڕێبەرانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە).
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە وتارێـکیدا لە بارەگای سەرۆکایەتی وڵاتەکەی لە ئەنکەرە گوتی چەندان ساڵە ئەڵمانیا باوەشی کردووەتەوە بۆ پەکەکە و کۆمێنیستەکان و گروپی فەتحوڵڵا گولەن
هێزەکانی سوریای دیموکرات دەڵێن نایانەوێت تورکیا هیچ ڕۆڵێـکی هەبێت لە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شاری ڕەققەی ژێر دەسـتی داعش لە باکوری سوریا
ئاژانسی دەنگوباسی ڕۆیتەرز دەڵێت دانیشتوانی موسڵ گوتویانە دەنگی تەقینەوەی بەهێز ڕۆژهەڵاتی موسڵی گرتووەتەوە لە پاش ئەو تۆمارە دەنگیـیەی بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێن هی ئەبو بەکر ئەلبەغدادی ڕێبەری داعشە
کەناڵێـکی تەلەفیزیۆنی لە تورکیا دەڵێت دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە فەرمانی دەسـتگیرکردنیان دەرکردووە بۆ 137 کەسایەتی دیکەی ئاکادیمی و مامۆستا زانکۆ، ئەمەش بە تاوانی پەیوەندی بە گروپی فەتحوڵڵا گولەن کەسایەتی ئاینی تورکیا، ئەوەی ئەنکەرە بە پـلانداڕێژەری هەوڵی کودەتاکەی مانگی حەوت تاوانباری دەکات
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت بە هەماهەنگی لەگەڵ حکومەتی سوریا بڕیاریان داوە ئاگربەستێـکی نوێ لە شاری حەلەب ڕابگەیەنن تاوەکو خەڵکی سیڤیل و هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆن لەو ناوچانەی گەمارۆدراون دەربچن
کاربەدەسـتانی لەشکری تورکیا دەڵێن هێزی زیاتر ڕەوانەی نزیک سنووری عێراق دەکەن و لە ئێستادا کاروانێـکی لەشکری بەڕێوەیە کە نزیکەی 30 ماشێنیان لەگەڵدایە بە تانک و زرێپـۆش و تۆپەوە
حکومەتی ژاپـۆن پشـتڕاستیکردەوە ڕۆژنامەوانێـکی وڵاتەکەی کە بۆ ڕووماڵکردنی شەڕی ڕزگارکردنی موسڵ چووبوو، لە لایەن هێزەکانی هەرێمی کوردسـتانی عێراقەوە دەسـتگیرکراوە
کەندا بەنیازە بۆ ساڵی داهاتوو 300 هەزار کۆچبەر و پەنابەر وەربگرێت و دەڵێت ئامانج لەم هەنگاوەی باشترکردنی دیموگرافی و ئابوری وڵاتەکەیە
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی Amnesty International تورکیای شەرمەزارکرد لەسەر دەسـتگیرکردنی ژمارەیەک لە ڕۆژنامەوانانی ڕۆژنامەی جمهوریەتی سەر بە پارتی سەرەکی ئۆپـۆزسیۆنی وڵاتەکە
لوبنان پاش نزیکەی دوو ساڵ و نیو و 46 دانیشتنی پەرلەمانی توانی سەرۆکێـکی نوێ بۆ وڵاتەکەی پەسەندبکات کە ڕێبەری بەشێـک لە کرستیانەکانی وڵاتەکەیە
چەند فەرماندەیەکی لەشکری عێراق دەڵێن هێزەکانی وڵاتەکەیان ئەمڕۆ دووشەممە چوونەتە ناو چەند گەڕەکێـکی ڕۆژهەڵاتی باکوری شاری موسڵەوە، لەوانە حەی سەدام و کەرکوکلی و کەرامە
هێزەکانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا ئەوانەی تورکیا و ژمارەیەک وڵاتی عەرەبی پشتیوانیان دەکات هێرشێـکی گەورەیان دەسـتپـێـکردووە بۆ سەر هێزەکانی ئەسەد لە شاری حەلەب
گوتەبێژی ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێت چەکدارانی داعش دەیان هەزار ژن و منداڵ و پـیاویان لە دەوروبەری موسڵ بردووە و لە ناو شاری موسڵ وەکو قەڵغانی مرۆیی بەکاریان دەهێنن
کاربەدەسـتانی ئەمەریکا دەڵێن فڕۆکەیەکی جەنگی ڕووسیا لە سەر ئاسمانی ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شێوەیەکی زۆر مەترسیدار لە فڕۆکەیەکی جەنگی ئەمەریکا نزیکبووەتەوە و خۆشبەختانە بەریەک نەکەوتوون
حەشدی شەعبی دەڵێت لەم نزیکانە هێرشی خۆی بۆ سەر داعش لە ڕۆژئاوای موسڵ دەسـتپێدەکات تاوەکو یارمەتی لەشکری وڵاتەکەی بدات لەو ئۆپەراسیۆنەی لە 17 ی مانگی دەوە دەسـتپـێـکردووە بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی موسڵ
زیاتر نیشـان بده